پێش یاریی كلاسیكۆ.. هەواڵیكی خۆش بۆ هاندەرانی ریال مەدرید

:: PM:06:18:22/04/2017 ‌

زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشكرا كرد كە سبەی یەكشەم لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادە دەبن بۆ ئەنجامدانی یاریی كلاسیكۆ بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە.

سبەی یەكشەم یانەی ریال مەدرید لە گەڕی 33ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ مێوانداریی یانەی بەرشەلۆنە دەكات.

زێدان لەنێو لیستی یاریزانە ئامادەكاندا ناوی گاریس بێڵی ئەستێرەی ویڵزی هێنا كە پێشتر گومان دەكرا بەهۆی پێكانەوە بەشداریی یارییەكە نەبێت.

راهێنەری یانەی ریال مەدرید رایگەیاند كە پێكانەكەی بێڵ مەترسیدار نەبووە و بۆیە لە یارییەكەی سبەی بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە یاریی دەكات، بەڵام ئاشكرای نەكرد كە بەشێوەی سەرەكی یان یەدەگ یاریی دەكات.

زێدان لە پێكهاتەی یاریزانەكانیدا ناوی هەردوو بەرگریكار رافایێل ڤاران و پیپی دیاری نەكردبوو، ئەویش بەهۆی بەردەوامبوون لە پێكانەكانیاندا.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م