بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا شاندێكی پزیشكى پسپۆڕى ئوردنى به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى چه‌ند جۆرێك نه‌شته‌رگه‌رى سه‌ردانى شارى هه‌ولێر بكات و نه‌شته‌رگه‌رى به‌خۆڕایى بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو له ئاگه‌دارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ته‌ندروستى هه‌ولێر كه وێنه‌یه‌كى بۆ "وشه" نێردراوه تیایدا هاتووه، بۆ برا پیشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رز و هاووڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌ت تیمێكی پزیشكانی پسپۆڕی ئوردنی به‌یانی بۆماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوو (یه‌كشه‌م و دووشه‌م) پێشوازی له نه‌خۆش ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری.
له‌باره‌ى جۆرى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان ته‌ندروستى هه‌ولێر ده‌ڵێت كه هه‌شت جۆر نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری دڵ و ده‌مار و لووله‌ی خوێن له سه‌نته‌ری دڵ، هه‌روه‌ها نه‌خۆشی منداڵان له نه‌خۆشخانه‌ی ڕاپه‌ڕین و نه‌خۆشی و نه‌شته‌رگه‌ری چاو له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری.
هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى گه‌ده و كۆڵۆن له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى، هه‌روه‌ها شێرپه‌نجه و گرێ له نه‌خۆشخانه‌ى رزگاری و نه‌شته‌رگه‌رى ئێسك و شكان له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فیركاری (جمهوری)، نه‌شته‌رگه‌رى ئافره‌تان و منداڵبوون له نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی هه‌ولێر، نه‌شته‌رگه‌رى مێشك و بڕبڕه‌ی پشت له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕۆژئاوا.