ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى هاوبه‌شى نێوان وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبێك به ناونیشانی "فه‌توای گه‌وره زانایان سه‌باره‌ت به‌حه‌رامیه‌تی شوفێریكردنی ئافره‌تان" دێته وه‌ڵام و ده‌ڵێت پێویسته لیژنه‌ى فه‌تواى هه‌رێمى كوردستان و یه‌كێـتى زانایان بێنه وه‌ڵام.
ئه‌مڕۆ شه‌موو مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى ئه‌ندامى لیژنه‌ى هاوبه‌شى نێوان وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و كتێبه جێگه‌ى پرسیاره، ئاخۆ چۆن بڵاوكراوه‌ته‌وه و چۆن مۆڵه‌تى بۆ وه‌رگیراوه؟، بۆیه پێویسته لیژنه‌ى فه‌تواى هه‌رێمى كوردستان به‌په‌له بێته وه‌ڵام و بڕیار بدات.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى هاوبه‌شى نێوان وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان بۆ چادێریكردنى چاپ و بڵاو كراوه ده‌ڵێت، بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و كتێبه ژه‌هرێكه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه و پێوسته به‌په‌له به‌دواداچوونى بۆ بكرێت و ڕێگرى لێ بكرێت له بڵاوبوونه‌وه‌ى.
نه‌قشبه‌ندى گوتیشى، ئه‌وانه‌ى ئه‌و كتێبه‌یان نووسیوه نه‌وه‌ك زانا نین، به‌ڵكو گه‌وره جاهیلن و ئه‌و كتێبانه‌ى ده‌ینووسن به به‌ژن و باڵاى سعوودیه ده‌ى نووسن، واته چیان بوێت ئه‌وه‌ى حه‌رام ده‌كه‌ن و چیان بوێت حه‌ڵاڵى ده‌كه‌ن.
شایه‌نی باسكردنه ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه كتێبێك بڵاو بووه‌ته‌وه له هه‌رێمى كوردستان كه چه‌ند زانایه‌كى سعوودى چاپیان كردووه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى و نیگه‌رانى هاووڵاتییانى لێ كه‌تووه‌ته‌وه.