چیایەكی بەستوو لە نێو ڕووبارێكی كەنەداوە دەركەوت

:: PM:08:14:22/04/2017 ‌
لە ناوچە ئاوییەكانی كەناراوی رۆژهەڵاتی شارێكی بچووك، كە دەكەوێتە ناوچەی نیوفاونلاندی رۆژهەڵاتی كەنەدا، چیایەكی گەورەی بەستوو دەركەوت.

رۆژنامەی تیلیگراف بڵاوی كردووەتەوە، كە درێژیی ئەو چیا بەستووە 46 مەتر بووە لەسەر رووی ئاوەكەوە، لە كەناراوی شاری فیریلاندی، كە دانیشتووانەكەی 50 كەس تێ ناپەڕێنێت.

چەند پارچەیەكی گەورەی بەفرەكە دەجووڵێ تا دەگاتە ئەو شوێنە كە ناوی ڕێڕەوی چیای بەفرینە، لە قوتب (كەڵەك)ـی باشوورەوە دێت، ئەوەیش دوای تێشكشاندن و جیابوونەوەی لە ناوچە بەفرینەكان.

ئەدریان كاڤاناغ، پارێزگاری ئەو شارە بچووكە بۆ دەزگەی مێدیایی كەنەدای راگەیاندووە؛ ئەمە گەورەترین چیای بەستووە كە لە ژیانمدا بینیبێتم، زۆر گەورە و نزیكیشە، هەلێكی زۆر باشە تا گەشتەوەران وێنەی بگرن.

سەرچاوە/ عەجیب نێت.







وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د