بیڵ گەیتسن منداڵەكانی لە مۆبایل بێبەش دەكات

:: PM:08:25:22/04/2017 ‌
بیڵ گەیتسن، دەوڵەمەندترین پیاوی دنیا، كە خاوەن یەكێك لە گەورەترین كۆمپانیاكانی تەكنەلۆژیایشە، ڕێی نەداوە كوڕەكانی تا سەرووی 14 ساڵان مۆبایلیان هەبێت و خۆیشی كاتژمێری 10 دۆلاری كڕیوە.

دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، منداڵەكانی بڕوا پێ هێناوە پێش تەمەنی 14 ساڵان مۆبایلیان نەبێت، ئەو زانیارییەیش خۆی بە رۆژنامەی میڕەڕی بریتانی داوە.

بەڵام ئێستە كە گەورە بوون، ئەو ڕێ دەدات پێش خەوتن كەمێك مۆبایل بەكار بهێنن، تا یارمەتییان بدات لە خەوتندا، لە كاتی نانخواردنیشدا نابێت بەكاری بهێنن.

ئەو مامەڵەیە لای هەر دایك و باوكێك پەسەندە بۆ پەروەردەی منداڵ، كە پارە و سامانێكی زۆریان نەبێت بۆ كڕینی مۆبایل بۆ منداڵەكانیان، بەڵام  گەیتس كە خاوەنی كۆمپانیای تەكنەلۆژیایە، ئەوەی  كردووە بە پرەنسیت و دیسپلینی پەرورەدەكردنی منداڵەكانی.

گەیتس سێ منداڵی لە میلیندای هاوسەری هەیە، گەورەترینیان 20 ساڵە و ناوی جینفەرە، رۆی تەمەنی 17 ساڵانە و فیبیش 14 ساڵانە.

سامانی گەیتس بە 67 ملیارد جونەیهی ئیستەرلینی دەخەمڵێنرێت، كە دەكاتە 87 ملیارد دۆأر، بەڵام دەیانەوێت منداڵەكانی لە ژیانێكی ئاساییدا بن تا ئەو شوێنەی دەتوانن.

گەیتس خۆیشی كەلوپەلی گرانی نییە، كاتژمێرێكی كاسیۆی بە 10 دۆلار كڕیوە، جلوبەرگەكانیشی زۆر سادە و ساكارن و خواردنەكانیشی هە روان، ئەو پێی وایە هاوسەر و ماڵباتەكەی كلیلی ئاسوودەیین، نەك ماڵ و سامان.




وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د