ئەمڕۆ دووشەمم، سوپای رایگەیاند، پرۆسەکانی سووریا لەگەڵ چوونە بۆ مانگی سێیەمیەوە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە دوو گرووپیان داوە.
ئەمڕۆ چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووری لە ژێر ئاڵای سوپای سووریای ئازاد
و بە پاڵپشتی چەکی تورکی لە تانک و فڕۆکەی ئاسمانی لە باکوری سووریا، مانگی
ئاب/ئۆگەست دەستیان گرت بەسەر شاری جەرابلوس.
لە نوێترین قۆناغیاندا لە پرۆسەی (درعی فورات) هێرشکراوەتە سەر 27 ئۆتۆمبێلی سەربازی داعش و 19 ئامانجی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کوردی.
رۆژی شەموو، سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، گووتی، ئەو هێزانە بە
هاوکاری تورکیا پێشکەوتنیان بەدەستهێناوە لەو ناوچانەی داعش تێدا باڵادەستن،
ئەنکەرە هەوڵدەدات چەکدارە کوردەکانیش لەو ناوچانە دووربخاتەوە.
سوپای سووریا رایگەیاندووە، بوونی سووپای تورکیا لەسەر زەویەکانی
سووریە جێگەی رەزامەندی نیە، مەترسی دروست دەکات و سەروەری خاکی سووریا پێشێل
دەکات.
لە لێدوانەکەیدا، ئەردۆغان، داوای کرد لە هاوپەیمانەکان لە دژی داعش
هاوکاری لەگەڵ هێزە کوردیەکە نەکەن بۆ هێرش کردنە سەر شاری رەقە و پشتیان پێ
نەبەستن.
لەسەر ئەو جیاوازیانە لەسەر دۆخی سووریا، ئەمەریکا و تورکیا، گرژی
کەوتۆتە نێوانیان، هەردووکیان ئەندامی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسین(ناتۆ).
ئەمەریکا پێچەوانەی تورکیا، پاڵپشتی هێزەکانی پاراستنی گەل دەکات و
وەک هاوبەشی خۆی تەماشایی دەکات، لە شەڕ کردن دژی داعش لە سووریا، بەڵام تورکیا
لەو پاڵپشتیەی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد نیگەرانە و ترسی هەیە چوونکە پێی
وایە پەیوەندیان لەگەڵ پەکەکە هەیە.
رۆیتەرز