سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتى رای ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م دوو حزبه مه‌سیجێكێیان دا كه مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك ده‌وڵه‌ت، به‌هه‌شتیش له‌سه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان دابمه‌زرێنێت قبووڵیان نییه.
ئارى هه‌رسین سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌موو به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌ردوو حیزبی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه و زۆر به ساده‌یی و به ئاشكرا بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر ڕیفراندۆم ده‌ربڕی.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه ده‌ڵێت، ئیتر هه‌تا كه‌ی سه‌رۆكی كوردستان چاره‌نووسی میلله‌تێك ده‌كاته قوربانی بێ ساحێبی ناو یه‌كێتی و توڕه‌بوونی گۆڕان هه‌ر وه‌ك چه‌ند جار گوتومانه‌ته‌وه، ده‌وڵه‌ت له گوندێكیشدا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت.
هه‌رسین ده‌ڵێت، سه‌رۆكی كوردستان نابێت بێڵێت كه كه‌س یاری به كات بكات و غافڵی بكات و گرنگییه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌بیر به‌رێته‌وه، چونكه كه‌سی سیاسی پره‌نسیپ و بوێری بڕیاردانی هه‌یه.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه ده‌ڵێت، هه‌ر ئه‌و بوێرییه‌ش له به‌ڕێزیان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه به یه‌كێتی و گۆڕان بڵێت له‌گه‌ڵمانن فه‌رموون گه‌ر له‌گه‌ڵیشمان نین مۆفه‌ق بن و هه‌ر كه‌س به ڕێگه‌ی خۆی، ئاماژه‌ی كرد كه مرۆڤ كه به ئاڕاسته‌ی خۆر هه‌نگاوی هه‌ڵهێنا ده‌بێت به‌رگه‌ی گه‌رما سوتێنه‌ره‌كه‌شی بگرێت، چونكه ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاونانه به‌ره‌و خۆری ئازادی.
له‌كۆتاییدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت، ڕیفراندۆم مافه و خێر و سه‌ده‌قه نییه كه به‌غدا و تاران و ئه‌نقه‌ره یان كوێ و كوێ به كوردی بكه‌ن، بۆیه وه‌ڵامی ئێمه بۆ ڕاگه‌ندراوه‌كه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی ڕسته‌یه‌كی ساده‌یه كه به‌ڕێزتان ده‌توانن چۆنتان حه‌ز لێیه وا بژین، به‌ڵام ئێمه هه‌رچه‌نده عاره‌ب به برای خۆمان ده‌زانین، حه‌زمان لێیه براكان هه‌ر كه‌س له ماڵی خۆیاندا بژین.
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى یه‌كێتى و گۆڕان له‌شارى سلێمانى كرا له ڕاگه‌یه‌ندراوى كۆبوونه‌وكه‌دا هاتبوو كه پێویسته زه‌مینه‌سازى بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم بكرێت.