توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای ده‌كات كه به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما هۆكاره بۆ ژانی نیوه‌ی سه‌ر واته شهقیقیه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌ی "ده‌یڵی مێڵ"ی به‌ریتانیایی شاره‌زایانی ئه‌مه‌ریكایی وریایی ده‌ده‌ن له چوونه ده‌ره‌وه له وه‌رزی گه‌رمادا به‌تایبه‌تی له نێوان سعاتهكانی 12ی نیوه‌ڕۆ تا 4.5ی ئێواره، به‌هۆی بوونی زیانی ته‌ندروستییه‌وه به‌تایبه‌تی نۆره‌ی شه‌قیقه.
توێژه‌ران جه‌خت له پێویستی ئاگهداربوون له ته‌ندروستی ده‌كه‌نه‌وه و وه‌رگرتنی رێوشوێنی خۆپارێزی له‌وانه خواردنه‌وه‌ی ئاوی پێویست و داپۆشینی سه‌ر له‌كاتی چوونه ده‌ره‌وه.
ئه‌و توێژینه‌وه یه‌كه‌مه له به‌ستنه‌وه‌ی به‌رزی پله‌كانی گه‌رما و شه‌قیقه، له دوای راگه‌یاندنی بوونی پێوه‌ندی ئه‌و حاڵه‌ته له‌گه‌ڵ ماندووبوون و شه‌كه‌تی و گۆڕانی هۆڕمۆنیدا.