لیژنه‌یه‌كى رێكخراوه‌یى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له شارى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى ئاشكراكردنی هۆكارى گرانبوونى نرخى ته‌ماته له بازاڕه‌كانی كوردستاندا رای ده‌گه‌یه‌نێت كه له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا نرخى ته‌ماته دادابه‌زێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو شوان سه‌مه‌د ئه‌ندامى گرووپى خۆبه‌خشى ڕێكخراوه‌یى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، سه‌ردانى چه‌ند وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌یه‌كمان كردووه به‌مه‌به‌ستى زانینى هۆكارى گرانبوونى نرخى ته‌ماته له بازاڕه‌كاندا و بۆمان ده‌ركه‌وت له دوو هه‌فته‌ى داهاتوو نرخى ته‌ماته داده‌به‌زێت بۆ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك.
ئه‌ندامه‌كه‌ى گرووپى خۆبه‌خشى ڕێكخراوه‌یى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى ده‌ڵێت، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان پێى ڕاگه‌یاندین كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ته‌ماته له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان حاڵه‌تێكی كاتییه و به‌مزووانه ئه‌و نرخه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له دابه‌زین ده‌كات.
شاخه‌وان سیامه‌ند ئه‌ندامی شانده‌كه ده‌ڵێت، وه‌زیرى كشتوكاڵ پێى ڕاگه‌یاندین كه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ته‌ماته ده‌ستمان كرد به به‌دواداچوونی هۆكاره‌كانی و به‌پێی ئاماره‌كانی ئێمه كه له هه‌ریه‌كه له ئێران و توركیا و عه‌لوه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و به‌رهه‌مه له‌و وڵاتانه‌ش نرخی به‌رز بووه‌ته‌وه و تا ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان نرخی یه‌ك كیلۆ زیاتر له هه‌زار دینار ده‌كه‌وێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ى گرووپى خۆبه‌خشى ڕێكخراوه‌یى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى ده‌ڵێت، به گوته‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا و له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی ناوخۆ و ناوچه‌كانی تری ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، نرخه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له دابه‌زین ده‌كات.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ته‌ماته بۆ سه‌رووى دوو هه‌زار دینار له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستانى نیگه‌ران كردووه.