خاتوو حه‌سنا مه‌ته‌ڕ هونه‌رمه‌ندى لبنانى له نوێتریین كاری‌دا خه‌ریكى وێنه‌گرتنى ڤیدیۆ كلیپى گۆرانییه تازهكهیهتى به‌ناوى "ده‌ستت له‌ناو ده‌سته‌كانم دابنێ" كه به شێوازى كلیپى مۆدیرن كارى بۆ كراوه.
كلیپه‌كه له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌رى ناودارى لبنانى "جۆرج بو عه‌بدۆ" له هۆنراوه‌ى دكتۆر میشال جوحا و ئاوازى جۆزێف جوحا و دابه‌شكردنى له‌لایه‌ن باسم رزق و تۆماركردنى ئیلى بهربهرهوه بۆ كراوه و ده‌زگه‌ى میدیایى "وشه" ته‌واوى كاره ڕۆژنامهوانییهكهى بۆ گواستووه‌ته‌وه و خستوویه‌تییه ئه‌ستۆى خۆى.