گۆڤاری "دێرشپیگلی" ئه‌ڵمانی ئاشكرای كرد، كه ئاژانسی هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا "بی ئێن دی" سیخوڕی به‌سه‌ر پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی "ئه‌نته‌رپول"ه‌وه ده‌كات، بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه له‌و كاره به‌رده‌وامه و له ده‌یان وڵات نووسینگه‌كانی ئه‌نته‌رپول بوونه‌ته مه‌كۆی سیخوڕی ئه‌ڵمانیا، به‌تایبه‌ت وڵاتانی وه‌ك نه‌مسا و یۆنان و ئه‌مه‌ریكا.
تا ئێسته ئاژانسی هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی "ئه‌نته‌رپول" هیچ بۆچوونێكیان له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه نه‌خستووه‌ته ڕوو.
گۆڤاره‌كه نووسیویه‌تی، چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی ده‌ست كه‌وتووه پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ناونیشانی ئیمه‌یل و ته‌له‌فۆن و فاكسی به‌شێك له لێكۆڵه‌رانی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی له لیستی چاودێریكردنی ئاژانسی هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیان.
هاوكات هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كه هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سیخوڕی به‌سه‌ر ڕێكخراوی "یۆرۆپۆل"یش ده‌كه‌ن كه باره‌گاكه‌ی له لاهای وڵاتی هۆڵه‌ندایه.
مانگی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو هه‌مان گۆڤار بڵاوی كرده‌وه، كه هه‌واڵگری ده‌ره‌وه سیخوڕی به‌سه‌ر ته‌له‌فۆن و فاكس و ئیمه‌یلی كۆمه‌ڵێك ده‌زگه‌ی میدیایی گه‌وره‌ی دنیا ده‌كات، وه‌ك نیویۆرك تایمز و ڕۆیته‌رز.
كۆنستانتین فۆن نۆتز په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنی سه‌وز و به‌شدار له لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پرسی سیخوڕیكردن به‌سه‌ر ده‌زگه میدیایییه‌كان، ئاشكرای كرد كه ئه‌مه كارێكی ئابڕووبه‌ره و پێویستی به داوای لێبوردنه، ئێسته زانیمان كه په‌رله‌مان و كۆمپانیا و ڕۆژنامه‌نووسانی وڵاتانی هاوپه‌یمانانیشمان بوونه‌ته ئامانجی هه‌واڵگری ده‌ره‌وه.