به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ و له هه‌ولێر ئاسمان هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارینی كه‌مێك باران له هه‌ندێ ناوچه له دوای نیوه‌ڕۆ، له ناوچه شاخاوییه‌كان بارانێكی مامناوه‌ند ده‌بێ و ئه‌گه‌ری هه‌وره تریشقه هه‌یه، له سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له هه‌ندێ كات بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، له هه‌ندێ ناوچه نمه‌باران ده‌بێ له هه‌ندێ ناوچه‌ش بارانێكی مامناوه‌ند ده‌بێت. له دهۆك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارینی باران له زۆربه‌ی ناوچه‌كان، له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان بارانێكی مام ناوه‌ند ده‌بارێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری كه‌مێك باران له هه‌ندێ ناوچه له كاته‌كانی ئێواره‌دا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 26 پله و نزمترین پله‌ش 15 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی دووشه‌م له ئه‌نجامی به‌رده‌وامبوونی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا، له هه‌ولێر له كاته‌كانی به‌یانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له ناوچه شاخاوییه‌كان له كاته‌كانی به‌یانی باران بارین ده‌بێ و پاشان ئاسمان بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێت، له سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری باران بارین له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان له كاته‌كانی به‌یانی پاشان ئاسمان بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێت، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ پاشان بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، تێبینی ئه‌وه ده‌كرێ، سبه‌ی ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ هه‌یه، له هه‌ندێ شوێن و پله‌كانی گه‌رماش به ڕێژه‌ی چوار تا شه‌ش پله نزم ده‌بنه‌وه و به‌رزترین پله 24 پله و نزمترین پله‌ش 11 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.