پێكهاتەی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە بۆ یاریی كلاسیكۆ

:: AM:11:55:23/04/2017 ‌

ئەمڕۆ یەكشەم یانەی ریال مەدرید لە یاریی كلاسیكۆدا و لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە گەڕی 33ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا مێوانداریی یانەی بەرشەلۆنەی ركابەری دەكات.

رۆژنامەكانی نزیك لە یانەی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە پێكهاتەی پێشبینی كراوی یارییەكەیان ئاشكرا كرد.

بەگوێرەی پێشبینییەكان یانەی ریال مەدرید بەهەمان پێكهاتەی یارییەكانی رابردوو و بەتەواوی ئەستێرەكان یاریی دەكات، هەروەها گاریس بێڵی ئەستێرەی ویڵزیش لە پێكهاتەی سەرەكی یارییەكەدا دەبێت.

یانەی بەرشەلۆنە لە ریزی پێكهاتەكەیدا گۆڕانكاری گەورە دەكات و چاوەڕوان دەكرێ بە پێكهاتەی 3-5-2 یاریی بكات ئەویش بەهۆی یاری نەكردنی نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی بەهۆی سزای راگرتنەوە.

یانەی ریال مەدرید ئێستا بەكۆكردنەوەی 75 خاڵ لە ریزی یەكەمی یانەكانی خولی ئیسپانیا دێت، یانەی بەرشەلۆنەش لە ریزی دووەمی یانەكان دێت بە كۆكردنەوەی 72 خاڵ.

رۆژنامەكانی ئیسپانیا پێكهاتەی هەردوو یانەكەیان بۆ یارییەكە ئەمشەو بەمشێوەی خوارەوە خستووەتەڕوو:-







وشە - ئامانج ئه‌كره‌م