گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی داهاتووی وه‌ك پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م داموده‌زگه‌كانی كوردستان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی نیسان/ئه‌پریل، سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، رۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو له سه‌رجه‌م داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته پشووی فه‌رمی.
سه‌فین دزه‌یی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، وه‌ك هه‌موو ساڵێك به‌بۆنه‌ی یه‌كی ئایار رۆژی جیهانیی كرێكارانه‌وه و به‌پێی بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستانیش، ئه‌و رۆژه به فه‌رمی كراوه‌ته پشوو له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و دامه‌زراوه حكوومییه‌كاندا.
سامان سیوه‌یلی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، وه‌ك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیارمان داوه پشووی یه‌كی ئایار ئه‌و سنوورانه‌ش بگرێته‌وه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا بایكۆتی ده‌وامی تێدابوو، ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕێزگرتنێك له ڕه‌نج و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستانه.
پێشتر له هه‌ردوو پشووی رۆژانی نۆ و 19ی نیسان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان كه به‌هۆی بایكۆتی ده‌وام له سه‌ره‌تای ساڵدا، له خوێندن دوا كه‌وتبوون، له‌و دوو رۆژه‌دا ده‌وامی ئاسایی‌یان راگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن قه‌ره‌بووی ئه‌و كاتانه بكه‌نه‌وه كه له سه‌ره‌تای ساڵدا به‌هۆی بایكۆتی مامۆستایان له‌ده‌ستیان دابوو.