ماوه‌یه‌كه له كتێبخانه‌كانی كوردستان كتێبێك بڵاو بووه‌ته‌وه به‌ناوی "فه‌توای گه‌وره زانایان سه‌باره‌ت به حه‌رامیه‌تی شوفێریكردنی ئافره‌تان" كه فه‌توای چه‌ند زانایه‌كی سه‌له‌فیی سعوودیه‌ی تێدایه و وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش ده‌ڵێت، ناوی ئه‌و وه‌گێڕه خوازراوه و مه‌لا و كارمه‌ندی ئه‌وقاف نییه .
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و كتێبه كه بڵاو بووه‌ته‌وه پێی نیگه‌رانین، به‌ڵام به‌رپرس نین و ده‌بێت پێش هه‌موو كه‌س وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ڕوونكردنه‌وه بدات كه ئاخۆ چۆن ژماره‌ی سپاردن دراوه به‌و كتێبه.
نه‌قشبه‌ندی زیاتر گوتی، "من كتێبه‌كه‌م به عه‌ره‌بی بینیوه له سعوودیه و ئه‌وانه نه‌ك زانا نین، به‌ڵكو جاهیلن به‌م سه‌رده‌مه و ژه‌هری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ."
به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف زیاتر گوتی، ناوی ئه‌و وه‌رگێڕه نه مه‌لایه نه كارمه‌نده له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، به‌ڵكو ناوێكی خوازراوه.
ئه‌و ده‌ڵێت، "بۆچی یه‌كێتیی زانایان له‌سه‌ر حه‌رامكردنی فیلمێكی ئێرانی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر هاتنه ده‌نگ، كه‌چی له‌باره‌ی ئه‌م كتێبه پڕ ژه‌هره‌وه بێ ده‌نگن، یان ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و چالاكوانان بۆ نایه‌نه ده‌نگ و سنوور بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كتێبانه دانانێن كه به‌ناوی ئاینه‌وه ژیان و ئازادی له خه‌ڵك حه‌رام ده‌كه‌ن."
هاوكات سه‌رباز جه‌وهه‌ر جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له كتێبخانه گشتییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێم به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان تا ئێسته ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر بوونی كتێبێكی له‌و جۆره و ڕه‌نگه كتێبێكی بازاڕی بێت و ژماره‌ی سپاردنی پێ نه‌درابێت، بۆیه به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه ده‌كه‌ن.
ئه‌و گوتی، هه‌ر كتێبێك بڵاو ببێته‌وه ئه‌گه‌ر ته‌شهیر بێت به لایه‌نێك یان باس له توندوتیژی ئاینی و ته‌كفیركردن بكات، له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه و ئه‌وانیش لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن له‌وه‌ی بزانن چۆن و له كوێ و له كامه چاپخانه كتێبه‌كه چاپ كراوه .
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كتێبخانه گشتییه‌كان گوتی، هه‌موو ده‌زگه‌كانی چاپی كتێب و چاپخانه‌كان به نووسراو ئاگادار كراونه‌ته‌وه، نابێت به‌بێ ژماره‌ی سپاردنی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هیچ كتێبێك چاپ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كرێنه‌وه .
هێمن ڕه‌فیق