بەرشەلۆنە لەسەر بەشداریكردنی نیمار لە یاریی كلاسیكۆدا بڕیاری كۆتایی دا

:: PM:01:04:23/04/2017 ‌

یانەی بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەكدا بەفەرمی دوورخستنەوەی نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی لە یاریی كلاسیكۆی ئەمڕۆ یەكشەمدا بەرامبەر یانەی ریال مەدرید راگەیاند.

ئەمڕۆ یەكشەم یانەی ریال مەدرید لە یاریی كلاسیكۆدا و لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە گەڕی 33ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا مێوانداریی یانەی بەرشەلۆنەی ركابەری دەكات.

پێشتر رۆژنامە مەدریدییەكان ئاشكرایان كردبوو كە یانەی بەرشەلۆنە پلانی دڕاشتووە بە حیلەیەكی قانوونی لە یارییەكەی ئەمڕۆدا یاریی بە نیمار بكات هەرچەندە لەلایەن یەكەتیی تۆپی پێی ئیسپانیاوە بە راگرتنی لە 3 یارییدا سزا درابوو.

یانەی بەرشەلۆنە بەیاننامەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاو كردەوە و تێیدا جەختی كردەوە كە نیمار لەو یارییەدا لە پێكهاتەی یاریزانە بانگهێشتكراوان نابێت.

یانەكە لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشداوە كە لە ترسی سەپاندنی سزای قورستر، بڕیاریانداوە بەشداری بە نیمار نەكەن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م