له‌تیفه توونسی، باسی سه‌ره‌تای چوونه نێو هونه‌ر و ده‌رچوونی له تونس و گه‌یشتنی به میسڕ و پێوه‌ندیی له‌گه‌ل كازم ساهیر و چه‌ند پرسێكی تریش ده‌كات.
له‌تیفه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كاروانی ژیانی پڕ له كۆشش و ماندووبوونه، رووبه‌ڕووی زۆر ره‌وشی جیاواز و ناهه‌موار بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ماڵباته‌كه‌ی پشتیوانی بوون، به تایبه‌ت دایكی كه بڕوای به به‌هره‌كه‌ی هه‌بووه و قوربانیی زۆری داوه تا له‌تیفه بگاته به‌و ناوبانگه‌ی ئه‌مڕۆی.
له‌تیفه باسی نواندن و رۆڵگێرانی له یه‌ك فیلمی سینه‌مایی له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر یوسف شاهین، ئه‌ویش فیلمی "سكۆت حه‌نسوور" و ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ هیشام سه‌لیم و حه‌سه‌ن یوسف له (حكم الرعیان) و (كلمه سر) ده‌كات، كه ئه‌مه‌ی دواییان زنجیره درامایه و زۆر خه‌ڵات و بڕوانامه‌ی به هۆی ئه‌م درامایه‌ی دوایییه‌وه به ده‌ست هێناوه.
له‌باره‌ی پێوه‌ندیی سۆزداریی نێوان خۆی و كازم ساهیره‌وه، گوتی: كه پێوه‌ندییه‌كانیان ته‌نیا له نێوان سنووری كاردایه، ده‌شڵێ له هه‌ر كارێكی هونه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكدا به‌شدار بێ، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ده‌خه‌نه پاڵ.
له كۆتادا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌لبوومێكی هه‌شت تراكی ئاماده‌یه.