لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكی، ئاشكرای كردووه كه خواردنه‌وه‌ی یه‌ك قوتووی خواردنه‌وه غازییه‌كان له رۆژێكدا كه یه‌كه‌ی گه‌رمۆكه‌ی كه‌مه، پیریی مێشك خێراتر ده‌كات.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه، روونی كردووه‌ته‌وه خواردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی (دایت)، یان هه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌كی تری غازی، پیریی مێشك خێراتر ده‌كات، هاوكات مه‌ترسیی تووشبوونی جه‌ڵته‌ی مێشك و خافڵان و بیرچوونه‌وه‌یش به سێ جار له كه‌سانی تر زیاد ده‌كات، كه هه‌فتانه ته‌نیا یه‌ك جار ده‌یخۆنه‌وه.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه لێكۆڵه‌رانی زانكۆی پزیشكی بۆستن ئه‌نجامیان داوه، هۆشدارییان له‌وه داوه ئه‌و خواردنه‌وانه ده‌بنه هۆی زۆربوونی شه‌كری زیاد له جه‌سته‌ی مرۆڤ، به تایبه‌ت فره‌كتۆز كه له خواردنه‌وه غازییه‌كاندا هه‌یه. زیان به مێشك ده‌گه‌یه‌نێت، خۆ خواردنه‌وه‌ی دوو كووپ له‌و خواردنه‌وه غازییانه، ئه‌گه‌ری تووشبوون به شه‌كره جۆری دووه‌میش زیاد ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جۆری دایتیش بخۆیته‌وه.
پێشتریش لێكۆڵینه‌وه‌كان رایان گه‌یاندبوو، خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وه غازییانه، خانه‌كانی به‌رگریی له‌ش زووتر له كاتی خۆی پیر ده‌كات.