له هه‌فته‌ی 36ی دووگیانی‌دا، ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات، ته‌نیا چوار هه‌فته ماوه كۆرپه‌ڵه به نزیكه‌ی ته‌واو پێ گه‌یشتووه، له‌م هه‌فته‌یه به دواتر له هه‌ر كاتێكدا كۆرپه‌ڵه بۆی هه‌یه بێته خواره‌وه له ڕێڕه‌وی مناڵبووندا، چه‌ند نیشانه‌یه‌كیش هه‌یه پێویسته دایك بیزانێت.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی 36ی دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، گه‌شه‌ی كۆرپه‌ڵه ته‌نیا چوار هه‌فته ماوه كۆرپه‌ڵه به نزیكه‌ی ته‌واو پێ گه‌یشتووه، له‌م هه‌فته‌یه به دواتر له هه‌ر كاتێكدا كۆرپه‌ڵه بۆی هه‌یه بێته خواره‌وه له ڕێڕه‌وی منداڵبووندا.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، ته‌نیا یه‌ك مانگ ماوه له ماوه‌ی دووگیانیت (ئه‌گه‌ر هه‌ر 40 هه‌فته ته‌واو بكه‌ی) له‌م هه‌فته‌یه به دواتر پێویسته هه‌فته‌ی جارێك سه‌ردانی پزیشك بكه‌ی، هه‌روه‌ها ئێسته كێشت به نزیكه‌ی 11 – 13 كیلۆگرام زیاد بووه و رۆژانه به‌نزیكی دوو هه‌زار و 400 گه‌رمۆكه سه‌رف ده‌كه‌یت.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێت، چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌یه پێویسته دایك ئاگه‌دار بێت كه كاتى نیشانه‌كانی منداڵبوونه:
1. ژانه سك، به‌هۆی گرژبوونی ماسولكه‌كانی دیواری منداڵدان.
2. هاتنه خواره‌وه‌ی كۆرپه‌ڵه بۆ ناو حه‌وز.
3. فراوانبوونی ملی منداڵدان، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ملی منداڵدانت بكرێته‌وه.
4. دڕانی په‌رده‌ی منداڵدان.
5. ده‌رچوونی كه‌مێك له خوێن و لیچاو له بنی سك.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ له خستنه‌ڕووی زنجیره ئامۆژگارییه‌كانی بۆ ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سكپڕیدا و له ئامۆژگارییه‌كانی داهاتوویدا باس له كێشی كۆرپه‌ڵه ده‌كات كه به‌نزیكه‌ی سێ كیلۆگرام ده‌بێت كۆرپه‌ڵه له‌ناو سكی دایك، خۆی ڕاده‌هێنێت بۆ جووڵه‌ی هه‌ناسه‌دان، بۆ ئاماده‌بوون بۆ ژیان له ده‌ره‌وه‌ی منداڵدان.