هاووڵاتییه‌كى شارى هه‌ولێر له دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى هه‌ولێر، سكاڵاى له‌سه‌ر وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى شارى هه‌ولێر تۆمار كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ى نیسانى 2017 كه‌سوكارى ئه‌و هاووڵاتییه‌ى شه‌وى چوارشه‌م له نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى وه‌رنه‌گیرا و دواتر گیانى له ده‌ست دا، له ڕێگه‌ى چه‌ند پارێزه‌رێكه‌وه له دادگا سكاڵایان تۆمار كرد.
ئاسۆ هاشم پارێزه‌رى خانه‌واده‌ى یه‌عقووب كه‌ریم به"وشه"ى راگه‌یاند، كه ئه‌مڕۆ له دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى هه‌ولێر، سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زیرى ته‌ندروستى و نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى تۆمار كراوه له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ى كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا له نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى رووی دا.
زیاتر گوتى، ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه كه له‌سه‌ر كه‌رتى ته‌ندروستى كێشه‌ى وا روو ده‌دات و سكاڵا تۆمار ده‌كرێت، بۆیه چاوه‌ڕوانى كاركردن له كه‌یسه‌كه ده‌كه‌ین.
شه‌وی چوارشه‌م هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی یه‌عقووب كه‌ریم به‌په‌له گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی جێگه‌وه وه‌رنه‌گیرا‌و دواتر گیانی له ده‌ست دا. هاوكات دوێنى به‌ڕێوه‌به‌رێتى ته‌ندروستیى هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایان گه‌یاند، كه چاره‌سه‌ر سه‌ره‌تایى بۆ ئه‌و هاووڵاتییه كرابوو، به‌ڵام خانه‌واده‌كه‌ى گواستوویانه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌هلى.