لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات چوونه سه‌ره‌وه و هاتنه خواره‌وه له په‌یژه‌كان، ده‌بێته هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی وزه و ئه‌م شێوازه له له خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ش كاریگه‌رتره.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه، ئه‌و جۆره وه‌رزشه بۆ ئه‌وانه باشه كه له پشت كۆمپیوته‌ر داده‌نیشن و جووڵه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نییه و ده‌توانن به‌م كاره وزه‌ی پێویست ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی ١٠ خوله‌ك و به هێمنی به‌سه‌ر په‌یژه‌كاندا بڕۆی، ئه‌وا ئه‌و وزه‌یه‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنی هاوتایه له‌گه‌ڵ خواردنی ٥٠ میلیگرام كافئین.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه گولاجێك ده‌رخواردی به‌شداربووان دراوه كه كافئینی تێدا بووه و له رۆژی جیاوازدا داوایان لێ كراوه بۆ ماوه‌ی ١٠ خوله‌ك به‌سه‌ر په‌یژه‌كانی بینایه‌كدا بڕۆن كه ٣٠ نهۆم به‌رز بووه.
ئه‌وانه‌ی بۆ ماوه‌ی ١٠ خوله‌ك و به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌كه به‌سه‌ر په‌یژه‌كاندا سه‌ركه‌وتبوون، وزه‌ی زیاتریان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان رابپه‌ڕێنن.
وه‌رزشكردن گرنگترین هۆكاره له‌وه‌ی كه‌سی كرێكار یان كارمه‌ند به ته‌مبه‌ڵی ئه‌ركه‌كانی رانه‌په‌ڕێنێت و ئه‌وانه‌ی هیچ جۆره وه‌رزشێكیان نییه، ئه‌وا وزه‌ی كه‌متریان هه‌یه له راپه‌ڕاندنی كاروباره‌كان.