بڕیاره رۆژى سێشه‌م 25 نیسانى 2017، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كۆ ببێته‌وه و له دانیشتنه‌كه‌شدا لیژنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا، كه‌م ده‌كرێنه‌وه و یه‌كێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ى نیسانى 2017، زیاد كاكه‌ڕه‌زا سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به"وشه"ى راگه‌یاند، بڕیار دراوه ڕۆژى سێشه‌م ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كۆ ببێته‌وه، ئه‌وه‌ش دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى كه چه‌ندان مانگه ئه‌نجوومه‌نه‌كه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجام نه‌داوه.
زیاتر گوتى، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى سێ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى هه‌یه كه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى نوێنه‌رى حزبى سۆسیالیست و نوێنه‌رى حزبى شیوعى دێته شوێنه‌كه‌ى، هاوكات كه‌مكردنه‌وه‌ى لیژنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و په‌سه‌ندكردن و سوێندخواردنى ئه‌كره‌م شه‌ریف وه‌ك قایمقامى سه‌ید سادق.
بڕیاردان بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، له‌كاتێكدایه كه هه‌فته‌ى رابردوو
"وشه" هه‌واڵى ئه‌وه‌ى بڵاو كرده‌وه به‌هۆى ململانێى سیاسى، سێ مانگه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌نجام نه‌دراوه و سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش وه‌ڵامى هه‌واڵه‌كه‌یان دایه‌وه.