ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی له هاوینه‌هه‌واری پیرمام، به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆ بوونه‌وه و كۆمه‌ڵێك پرسی پێوه‌ندیدار به ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و له‌وانه‌یش كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیان تاوتوێ كرد.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی نیسان/ئه‌پریل، كۆبوونه‌وه‌كه كۆتای پێ هات و به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی بڵاو كرایه‌وه كه تیایدا ئاماژه دراوه، له زنجیره كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سووڵ، شاندی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له رێكه‌وتی 23ی نیسان كۆ بوونه‌وه .
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێ دراوه، سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خراونه‌ته به‌رباس، ته‌وه‌ره‌كان به‌و شێوه‌یه دابه‌ش كراون، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م/ سه‌ره‌تا باس له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی هه‌ردوولا كرا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ته‌نگژه‌كانی له كوردستان دروست بوون و دووپات له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی حكوومه‌ت و داموده‌زگه‌كان كرایه‌وه بۆ باشتركردنی باری گوزه‌رانی خه‌ڵك له هه‌موو رووه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ك باسی هه‌وڵه‌كانی شاندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا كرا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و باره گرژه‌ی كه له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له به‌غدا دروست بووبوو.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، ته‌وه‌ری دووه‌م/ هه‌ردوولا دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوو و ئه‌وله‌وییه‌ته‌كانی كه له‌سه‌ری رێك كه‌وتبوون كرده‌وه، به‌تایبه‌تی: ا. پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی ریفراندۆم و ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی ئه‌م پرۆسه گرینگه.
ب. چۆنیه‌تیی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شێوازێك كه له خزمه‌ت پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كڕیزیی نیشتمانیدا بێت.
"ته‌وه‌ری سێیه‌م/ پڕۆژه "نه‌خشه رێگه"ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوای دیراسه‌كردنی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان، گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و وه‌ڵام بدرێته‌وه"، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتیدا نووسراوه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی و پارتی له پیرمام به سه‌رۆكایه‌تیی بارزانی ئه‌نجام درا و شانده‌كه‌ی یه‌كێتی پێك هاتبوون له مه‌لا به‌ختیار، حاكم قادر، عومه‌ر فه‌تاح، ئاسۆ مامه‌ند، رزگار عه‌لی و شانده‌كه‌ی پارتیش له مه‌سروور بارزانی، فازڵ میرانی، د. رۆژ نووری شاوه‌یس، هۆشیار زێباری، مه‌حموود محه‌مه‌د، ئازاد به‌رواری پێك هاتبوون.