كۆریای باكور هه‌ڕه‌شه‌ی له ئوسترالیا كرد ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له پێڕه‌ویكردنی ئه‌مه‌ریكا، له‌وانه‌یه به چه‌كی ناوكیی هێرشی بكاته سه‌ر.
جولی بیشاپ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا پێشتر داوای كردبوو گوشاری زۆرتر بخرێته سه‌ر كۆریای باكور.
له به‌رامبه‌ردا ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی كۆریای باكور هێرشی كرده سه‌ر ئوسترالیا و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كاربردنی چه‌كی ناوكی لێ كرد ئه‌گه‌ر به‌دوای بانگه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا گوتوویه‌تی گه‌مارۆكان په‌یامێكی روونیان ده‌بێت پێ بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه قبووڵ ناكرێت كۆریای باكور ببێته خاوه‌نی چه‌كی ناوكیی.
هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی كۆریای باكور له ئوسترالیا به هێرشی ناوكیی، دوای ئه‌وه‌ی دێت كه مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانێكی ئه‌م وڵاته‌ی كرد و گوتبووی ئه‌مه‌ریكا له به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكدا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندی ده‌بێت.
جولی بیشاب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا باسی له‌وه كردبوو وا باشه حكوومه‌تی كۆریای باكور بیر له ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی بكاته‌وه نه‌ك به‌م شێوه‌یه وه‌به‌رهێنان له بواری چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ بكات.