ڕاگرایه‌تى كۆلێژى پۆلیسى هه‌ولێر ئاشكراى ده‌كات، خولى جۆراوجۆر ده‌كاته‌وه بۆ خوازیارانى بوون به كارمه‌ندی وه‌زاره‌تى ناوخۆ به پله‌ى جۆراوجۆر.
به‌گوێره‌ى ئه‌و رێنوێنییانه‌ى وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌تووه و تیایدا هاتووه، ده‌رچووى كۆلێژه‌كانى كوڕان به‌چه‌ند مه‌رجێكه، له‌وانه ده‌بێت ته‌مه‌نى له 25 ساڵ زیاتر نه‌بێت و باڵاى 170 سانتیمه‌تر كه‌متر نه‌بێت و ده‌رچووى ئه‌و به‌شانه بێت (ته‌كنه‌لۆژیای زانیارى – فیزیا – كیمیا – ژمێریارى – زمانى ئینگلیزى – یاسا – ئه‌ندازیارى میكانیك- ئه‌ندازیارى كاره‌با – ئه‌ندازیارى شارستانى – ئامار – كارگێڕى و ئابوورى).
له‌باره‌ى وه‌رگرتنى قوتابییانى ده‌رچووى پۆلى شه‌شه‌مى ئاماده‌یى تیایدا هاتووه، ته‌مه‌نى قوتابى له 22 ساڵ زیاتر نه‌بێت و باڵاى له 170 سانتیمه‌تر كه‌متر نه‌بێت و تێكڕاى ده‌رچوونى نابێت له 60 كه‌متر بێت.
له‌باره‌ى مه‌رجى هاووڵاتیبوون هاتووه، ده‌بێت قوتابى ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقى هه‌بێت و هاووڵاتیى عێراقى بێت و نابێت قوتابى فه‌رمانبه‌ر یان دامه‌زرێنراوى ده‌زگه‌یه‌كى حكوومى بێت و ڕه‌وشى باش بێت، هیچ دادگاییه‌ك نه‌كرابێت له ڕابردوو و له‌سه‌ر تاوانى به‌دڕه‌وشتى سزا نه‌درابێت و ده‌ربچێت له لیژنه‌ى پزیشكى.
له كۆتادا هاتووه پێشكه‌شكردن ته‌نیا له ڕێگه‌ى ئه‌و ماڵپه‌ڕه ده‌بێت و له 24/4 ده‌ست پێ ده‌كات بۆ 3/5/2017.
بۆ پێشكه‌شكردن سه‌ردانى www.hawlerpa.com بكه‌ن.