موژده‌یه‌كی خۆش بۆ كرێنشیان

كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینانى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى ده‌كات كه‌ هه‌ر خاوه‌ن خانوو و شوقه‌یه‌ك كرێى خانووى له‌سه‌ر كرێنشین كه‌م نه‌كردبێته‌وه‌، كرێنشین سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار بكات ئه‌وا گوێره‌ى یاسا ده‌بێت نرخى كرێكه‌ى كه‌م بكاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م گۆران عه‌وێنه‌یى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینانى هه‌رێمى كوردستان به‌ "وشه‌"ى ڕاگه‌یاند، به‌ گوێره‌ى ڕێنماییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری هه‌ولێر داویه‌تى هه‌ر كرێنشینێك كرێى خانووى كه‌م نه‌كردبێته‌وه‌ كرێچییه‌كه‌ داواى یاسایى لاى ئێمه‌ تۆمار بكات به‌ یاسا كرێى پێ كه‌م ده‌كرێته‌وه‌.

سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینان گوتى، ئێمه‌ به‌خۆڕایى پارێزه‌ر بۆ كرێنشین دابین ده‌كه‌ین و به‌دواداچوونى كۆتایى بۆ ده‌كه‌ین، بۆیه‌ نابێت هیچ خاوه‌ن خانوو یان شوقه‌یه‌ك هه‌بێت كرێیه‌كه‌ى له‌ %20 كه‌متر نه‌كربێته‌وه‌ ئه‌گینا ڕووبه‌ڕووى یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

عه‌وێنه‌یى زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر بێت و خاوه‌ن خانوو له‌ %20 كرێكه‌ى له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌ داراییه‌وه‌ كه‌م كردبێته‌وه‌، ئێسته‌ خاوه‌ن خانوو جارێكى تر داواى بكاته‌وه‌ ئه‌وا هیچ مافێكى ناكه‌وێت.

له‌باره‌ى دوكان و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینانى هه‌رێمى كوردستان گوتى، شوێنه‌ بازرگانییه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى كارى ئێمه‌ نییه‌، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نى شاره‌كان ده‌توانن داوایه‌ك به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى كرێى دووكان و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان.



وشە - رامیار جەواد


PM:06:29:23/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 35202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌