ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى راى گه‌یاند، له‌سه‌ر پێدانى زه‌وییه‌كى خزمه‌تگوزارى بهتهكیهیهكى شێخ قادرى كه‌سنه‌زانى سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى بانگێشت ده‌كه‌ن و جیا له‌وانه‌ش چه‌ند پرسێكى تر‌ى ئاراسته ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ى نیسانى 2017 غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به"وشه"ى راگه‌یاند، به‌پێی بڕگه‌كانی 8 و 20ی ماده‌ی 18ى پێڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و به واژووى 10 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌ن داواى بانگێشتى سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی لیژنه‌كانى خزمه‌تگوزاری و شاره‌وانییه‌كان و لیژنه‌ی پلان و پرۆژه‌كانمان كراوه.
زیاتر گوتى، بانگێشتى سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى بۆ قسه‌كردنه لهسهرگرفتی نێوان كۆمپانیای چاڤی لاند و شاره‌وانی سلێمانی كه تا ئێسته ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاگه‌دارى ورده‌كارى ئه‌و كێشه‌یه نییه و هاوكات ده‌مانه‌وێ زانیاری و روونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به شه‌قامی 100 مه‌تری وه‌ربگرین
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى گوتى، به‌شێكى تر له بانگێشته‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به سكاڵای هاووڵاتییانی گوندی ڕازیانه كه نزیكه‌ی 50 خێزانن و بێبه‌شبوون له وه‌رگرتنی زه‌وی نیشته‌جێبوون له كاتی فره‌وانكردنی سنووری گونده‌كه‌یان و گرفتی گه‌ره‌كی داره‌تووی نه‌زه‌ر و كێشه‌ی زیاده‌ره‌وی گوندی عهزیزاواش قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
غالب محه‌مه‌د ئاماژه‌ى دا، له‌سه‌ر پیدانی دوو پارچه زه‌وی به رووبه‌ری 577م 2 و 835م2 زه‌ویی بۆ ته‌كیه‌ی شێخ قادری كه‌سنه‌زانی له سنووری ناوه‌ندی سلێمانی كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له نیوانیاندایه له كاتێكدا یه‌كێك له پارچه زه‌وییه‌كان بۆ خزمه‌تگوزاری دانراوه لێپرسینه‌وه ده‌كرێت.