به‌مه‌به‌ستی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به بواری دڵنیایی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فه‌رمانبه‌ران له‌و باره‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خولێكی وردبینیكردنی تایبه‌ت به كۆمپانیاكانی دڵنیایی بۆ به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت كرده‌وه.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌م له هۆلی كۆبوونه‌وه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ژمێركاری، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فه‌رمانبه‌ران، له ژێر چاودێری ڕابه‌ر سدیق بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به(وه‌كاله‌ت) و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دڵنیایی، خولێكی وردبینیكردنی تایبه‌ت به كۆمپانیاكانی دڵنیایی بۆ به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت كرده‌وه.
سه‌ره‌تا بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی باسی له گرینگی خولی تایبه‌ت به وردبینی دڵنیایی بۆ به‌شداربووان كرد و رای گه‌یاند كه به فه‌رمانێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بڕیار درا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ پێدانی مۆڵه‌ت به كۆمپانیاكانی دڵنیایی بۆ كاركردنیان، وه لیژنه‌كه به نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی پێوه‌ست به‌و بواره بوو، هه‌روه‌ها كاری پێویست ئه‌نجام درا بۆ ده‌ركردنی رێنوێنی تایبه‌ت به مۆڵه‌تی پێدانی كۆمپانیا له بواری دڵنیاییدا.
زیاتر گوتی، سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه ئێسته زیاتر گرنگی به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌دات، یه‌كێكیش له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌وتوونه‌ته كار له بواری دڵنیایین، پێویسته بۆ له‌مه‌ودووا ئێمه له‌و بواره ڕۆڵی گرینگ به كه‌رتی تایبه‌ت بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌ندێ خزمه‌تگوزاری له ئه‌ستۆ بگرن.
له‌كۆتادا بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی كرد، ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌و خوله بۆ ئاشنابوون به‌كاره‌كانی دڵنیاییه و داوای له به‌شداربووانیش كرد كه له‌مه‌و دوا پێوسته ڕۆڵی زیاتر بگێرن له ڕاییكردنی كاره‌كانی ئه‌و بواره و روونی كرده‌وه پێیان باشه له داهاتوو ئه‌م خوله له شاره‌كانی سلێمانی و دهۆك بكه‌نه‌وه، بۆ ڕاییكردنی كاره‌كانی كۆمپانیاكانی كه مۆڵه‌تی دڵنیاییان وه‌رگرتووه.