عێراق یه‌كێكه له وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی نه‌وت له دنیا كه خاوه‌نی یه‌ده‌گ و به‌رهه‌مێكی رۆژانه‌ی گه‌وره‌ی نه‌وته و دووه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتیشه له‌ناو رێكخراوی ئۆپێك، سامانی نه‌وت عێراق به سه‌تان ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی دێته قه‌بڵاندن و له دوای سعوودیه دووه‌م یه‌ده‌گی نه‌وتی له دنیادا هه‌یه، بڕی یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراق 10.7%ی یه‌ده‌گی نه‌وتی خاوی دنیا پێك دێنێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئه‌و وڵاته خاوه‌نی 530 كێڵگه‌ی نه‌وتییه كه بڕێكی گه‌وره‌ی یه‌ده‌گیان هه‌یه و زانیارییه‌كان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه 115 كێڵگه‌ی نه‌وت لێدراو‌ن و كۆی یه‌ده‌گی ئه‌وانه 311 ملیار به‌رمیل نه‌وته و 415 كێڵگه‌ی نهدۆزراوهشی هه‌یه كه یه‌ده‌گه‌كه‌ی 215 ملیار به‌رمیله.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و سامانه زه‌به‌لاحه‌ی نه‌وت له عێراق، به‌ڵام ته‌نگژه سیاسی و ته‌ناهییه‌كان كه هه‌یه و ئه‌و جه‌نگانه‌ی عێراق له به‌رامبه‌ر داعش ده‌یانكات، وای كردووه كه نه‌توانێت وه‌ك پێویست سوود له‌و سامانه وه‌ربگرێت، له‌و راپۆرته شوێنی گرنگترین كێڵگه نه‌وتییه‌كان و نه‌خشه‌ی دابه‌شبوون و توانای به‌رهه‌مهێنانیان ئاشكرا ده‌كرێت.
-كێڵگه‌كانی باشوور:
*كێڵگه‌ی نه‌وتی رمێله‌ی باكور، نۆیهك گرنگترین كێڵگه‌ی نه‌وتییه له دنیادا و 663 بیره نه‌وتی به‌رهه‌مهێن له‌خۆی ده‌گرێت و خاوه‌نی یه‌ده‌گی 17 ملیار به‌رمیله.
*كێڵگه‌ی مه‌جنوونی نه‌وتی، ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای به‌سڕه له نزیك سنووره‌كانی ئێران-عێراق و ته‌نیا 60 كیلۆمه‌تر له شاری به‌سڕه‌وه دووره، قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی ده‌گاته 100 هه‌زار به‌رمیل و توانای به‌رهه‌مهێنانیشی ده‌گاته 600 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه.
*كێڵگه‌ی نه‌هر عومه‌ر، ده‌كه‌وێته پارێزگای به‌سڕه و تا ئێسته ئاستی به‌رهه‌مهێنانی وه‌ك پێویست نییه و ده‌گاته هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه و ره‌نگه بتوانرێت توانای به‌رهه‌مهێنانی بگه‌یه‌ندرێته 500 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه.
*كێڵگه‌ی رۆژئاوای قوڕنه، له گه‌وه‌رترین كێڵگه نه‌وتییه‌كانی عێراقه و ئه‌مباری نه‌وتییه‌كه‌ی ده‌گاته 24 ملیار به‌رمیل به‌لایه‌نی كه‌م و قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانیشی 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌یه.
*كێڵگه‌ی نه‌وتی زوبێر، ده‌كه‌وێته پارێزگای به‌سڕه له باشووری عێراق و قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی 220 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌یه.
-كێڵگه‌كانی نه‌وتی ناوه‌ڕاست و باكور:
*كێڵگه‌ی كه‌ركووك، پێنجه‌م گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وته له دنیا له رووی قه‌باره‌ی نه‌وته‌وه و ده‌كه‌وێته شاری كه‌ركووك و زیاتر له 330 بیره نه‌وتی به‌رهه‌مهێن له‌خۆ ده‌گرێت و تێكڕای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌ر بیرێكی 35 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌یه.
*كێڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌گاته 20 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه و كۆی قه‌باره‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی ده‌گاته 120 هه‌زار به‌رمیل.
*كێڵگه‌ی نه‌جمه، ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا و تێكڕای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیشی ده‌گاته زیاتر له 100 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه.
*كێڵگه‌ی نه‌وتی غه‌راف، ده‌كه‌وێته سنووری شارۆكه‌ی ریفاعی و ئێسته زیاتر له 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به‌رهه‌م دێنێت و له 18 بیره نه‌وت پێك هاتووه و به‌پێی راپۆرته‌كان له ناوه‌ڕاستی 2017 قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌گاته زیاتر له 230 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه و قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتیشی به 900 ملیۆن به‌رمیل دێته قه‌بڵاندن.
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دید