تا ئێسته‌ش شێرپه‌نجه له مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشییه‌كانه له‌سه‌رانسه‌ری دنیا، كه چاره‌سه‌ری دیاریكراوی نییه، به‌ڵام ره‌نگه ئاشكراكردنی زوو ئه‌گه‌رچی سه‌خته، رۆڵی له چاره‌سه‌ركردن و نه‌هێشتنی به قۆناغی ته‌شه‌نه‌كردن و مردن هه‌بێت، هاوكات له‌شی مرۆڤ هه‌ندێك نیشانه ده‌رده‌خات كه پێویسته مرۆڤ فه‌رامۆشیان نه‌كات، به‌پێی ماڵپه‌ڕی " santeplusmag"، له‌وانه:
1-له‌ده‌ستدانی بێ هۆكاری كێشی له‌ش، واته به‌ده‌ر له ریجیم و وه‌رزشكردن، بۆیه ئه‌و له‌ده‌ستدانه‌ی كێشه كه هۆكاری دیاریكراوی بۆ نییه، ره‌نگه ئاماژه بێت بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده یان قۆڵۆن وه‌یا سورێنچك.
2-پشتئێشه، واته ئێشێكی دووباره‌بووه‌وه و به‌ده‌ر له دانیشتنی به‌هه‌ڵه یان وه‌ستانی زۆر و داخورانی ئێسك، ئه‌و نیشانه‌یه بۆ هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه له‌وانه پرۆستات و میزڵدان و په‌نكریاس و ئێسك.
3-هه‌وكردنی به‌رده‌وام، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی هه‌وكردنی به‌رده‌وام تووشبوونه به‌شێرپه‌نجه، وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی خوێن و مۆخی ئێسك و لووه‌كان و سیسته‌می به‌رگری له‌ش.
4-به‌زه‌حمه‌ت قوتدان، ره‌نگه نیشانه‌یه‌ك بێت بۆ چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه وه‌ك قورگ و سورێنچك به‌هۆی بوونی ئاوسان و لووی شێرپه‌نجه‌ییه‌وه.
5-ماندووبوونی به‌رده‌وام، شتێكی ئاساییه كه مرۆژ هه‌ست به ماندووبوون بكات له‌دوای جموجۆڵ و وه‌رزشكردن، به‌ڵام به‌ده‌ر له‌وانه و به‌بێ هۆكار ئه‌وه نیشانه‌یه بۆ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی كه ره‌نگه شێرپه‌نجه یه‌كێكیان بێت.