شانده‌كه‌ى ره‌وتى سه‌در له شارى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان و یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به‌جیا كۆبوونه‌وه و جێگری سه‌رۆكی شانده‌كه رای گه‌یاند كه بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی سه‌در پێویستیان به پشتگیری لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ى نیسانى 2017 دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شاندى ره‌وتی سه‌در و یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی شانده‌كه راى گه‌یاند، دووپات‌مان له‌وه كرده‌وه كه سه‌رخستنی پرۆژه چاكسازییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو هاووڵاتییانی عێراق له گرنگترین كاره‌كانمان بێت.
پیره زیاتر گوتى، وه‌ك یه‌كێتی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در تاوتوێ ده‌كه‌ین و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى روونی كرده‌وه، نیگه‌رانییه‌كانى خۆمان له‌باره‌ى دۆخى ئێسته‌ى ناوچه‌كانی مووسڵ به سه‌در راگه‌یاندووه و هاوكات تاوتوێى گۆڕینی ستافی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانمان كرد.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، سه‌باح ساعیدی جێگری سه‌رۆكی شانده باڵاكه‌ی ره‌وتی سه‌در گوتى، پڕۆژه‌كه‌مان بۆ چاكسازی له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان تاوتوێ كرد و بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه چاكسازییه‌كه پێویستمان به پشتگیری لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌و شانده‌ى ره‌وتى سه‌در له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان كۆبوونه‌وه و به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ كراوه له‌باره‌ی ڕه‌وشی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه و شه‌ڕی دژی داعش له مووسڵ و ناوچه‌كانی تر‌ى عێراق.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ كراوه له‌باره‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق له‌دوای كرده‌وه‌گه‌لی مووسڵ.
دوێنێ شاندێكی باڵای ڕه‌وتی سه‌در گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و دواتر له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدا كۆبوونه‌وه.