گوته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر ئاشكراى ده‌كات ئه‌م شه‌و سه‌رجه‌م هێزه‌كانى پۆلیس له ئاماده‌باشى ده‌بن بۆ هه‌ر ڕووداوێكى نه‌خوازراو وه‌كو كاردانه‌وه دواى یارییه‌كه‌ى به‌رشه‌لۆنه و ڕیاڵ مه‌درید داوشى كرد كه خه‌ڵكى په‌نا بۆ كاری نه‌شیاو نه‌بات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، سه‌رجه‌م هێزه‌كانى پۆلیس، وه‌كو پۆلیسى ئاماده و 104 و بنكه‌كان له كاتى ئاماده‌باشیدان و هه‌ر ڕووداوێكه نه‌خوازراو ڕووبدات پۆلیس ده‌گاته شوێنى مه‌به‌ست.
گوته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ڵێت، داوا له گه‌نجان و هاووڵاتییان ده‌كه‌ین دڵخۆشى خۆیان به‌شێوه‌یه‌كى مه‌ده‌ن ده‌رببڕن و پشێوى روست نه‌كه‌ن.
ڕائید هۆگر گوتی، له‌هه‌ر شوێنێك ته‌قه بكرێت پۆلیسى فریاكه‌وتن به‌خێرایى ده‌گاته شوێنى مه‌به‌ست و كه‌سى تۆمه‌تبار ڕاده‌ستى یاسا ده‌كرێت، بۆیه داواكارین هاووڵاتییان به‌شێوه‌یه‌كى مه‌ده‌نى دڵخۆشى خۆیان ده‌رببڕن.
ئه‌مشه‌و له جه‌وله‌ى 33 خولى ئیسپانیا یارى كلاسیكۆى نێوان به‌رشه‌لۆنه و ڕیاڵ مه‌درید به‌ڕێوه ده‌چێت و ساڵانه له‌كاتى ئه‌و یارییه زۆرجار له شار و شارۆكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كێشه له نێوان هاووڵاتییان دروست ده‌بێت.