به‌كارهێنانی مۆبایل به‌تایبه‌تی له شه‌وانه‌و بۆ كردنه‌وه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌لایه‌ن ره‌گه‌ز و ته‌مه‌نی جیاجیا بووه‌ته مۆده و خوو، به‌تایبه‌تی به‌ر له نووستن، بۆیه پێویسته كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و كاره بزانیت كه له ماڵپه‌ڕی "بۆڵد سكای"ی هیندستانی بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و رووناكی و تیشكه‌ی كه له شاشه‌ی مۆبایل هه‌روه‌ها ته‌له‌ڤزیۆن و لابتۆپه‌وه ده‌رده‌چێت كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆسه‌ر ته‌ندروستی و مێشكی مرۆڤ هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی خواره‌وه:
-كاریگه‌ری نه‌رێنی تیشكی ده‌رچوو له مۆبایل زیاتره له‌سه‌ر مێردمنداڵان، چونكه ئه‌وان هه‌ستیارترن بۆ ئه‌و رووناكییه و هاوسه‌نگی سه‌عاتی بایۆلۆجی له‌شیان كه ره‌نگه به ئاسانی له‌و ته‌مه‌نه‌یان بگۆڕێت و مێردمنداڵه‌كه نیگه‌رانی زیاتر ببێت.
-تیشكی كارۆموگناتیسی ده‌رچوو له مۆبایل و وای‌فای كاریگه‌ری بۆسه‌ر ته‌ندروستی منداڵ هه‌یه.
-رووناكی ده‌رچوو له مۆبایلی زیره‌ك ره‌نگه سووری نوستن په‌ك بخات و مرۆڤ تووشی به‌زه‌حمه‌ت هه‌ستان له خه‌و بێته‌وه له به‌یانیاندا.
-توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه كه‌وتنه به‌ر كاریگه‌ری رووناكی مۆبایلی زیره‌ك له شه‌ودا و تووشبوون به شپڕزه‌یی نوستن، مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له ئافره‌تان و پرۆستان له پیاوان زیاتر ده‌كات.
-كار ده‌كاته سه‌ر په‌كخستنی كات و واده‌ی نوستن و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه هه‌ست به شه‌كه‌تی و ماندووبوون بكه‌یت و رێژه‌ی ئاگایی و وردبوونه‌وه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه.
-شاره‌زایان رێنوێنی ده‌ده‌ن به‌وه‌ی به‌ر له دوو تا سێ سه‌عات به‌ر له نووستن پێویسته واز له به‌كارهێنانی هه‌ر ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی بێنیت، چونكه به‌ركه‌وتنی تیشكی شین كه له‌و ئامێرانه ده‌رده‌چێت، وا ده‌كات كه له‌ش هۆڕمۆنی میلاتۆنین ده‌ربدات كه كار بۆ هاندانی هه‌ستی خه‌وزڕان ده‌كات.