نه‌ستی مرۆڤ یان مێشكی بێئاگاییت ته‌نیا لووتكه‌ی هه‌ره‌می زانیارییه بێشوماره‌كانی ناوه‌وه‌ی مێشكه كه پڕیه‌تی له زانیاری و یاده‌وه‌ری و دانایی و مه‌نتیق كه زۆر جار وه‌ك پێویست سوودیان لێ نا‌بینیت، تێگه‌یشتنی چۆنیه‌تی ئازادكردنی مێشكی شاراوه و بێئاگاییت تواناكانا شاراوه‌كانت ئازاد ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی ژیانت ده‌گۆڕێت.
چه‌ند رێگه‌یه‌ك هه‌ن بۆ ئازادكردنی توانا شاراوه‌كانت و چوونه ناو دنیای مێشكی بێئاگاییتهوه، گرنگترینیان:
-دۆزینه‌وه‌ی خودی خۆت له رێگه‌ی تێڕامانه‌وه، زۆر رێگه هه‌ن بۆ گه‌یشتن به نه‌ست و ئه‌قڵی بێئاگاییتهوه، به‌ڵام تێڕامان راسته‌وخۆترین و ئاسانترینیانه، ئه‌و ده‌تباته ناو قوڵایی دنیای ئاگاییت و ئه‌و هه‌له‌ت بۆ ده‌ره‌خسێنێت بۆ چوونه ناو دۆخێكی نزیك له خه‌ون كه تیایدا شێوازی كاری مێشك و بیركردنه‌وه‌ت هێواشتر و رێكتر ده‌بێت دوور له ژاوه‌ژاو و زیاده‌ڕۆییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌وه.
تۆ ده‌توانی به ئاسانی فێری تێڕامان بیت كه كاتی زۆر ناوێت، بۆیه هه‌رچه‌ند به‌رێكی پابه‌ندی مه‌شق و راهێنان بوویت ئه‌وه خێراتر هێز و پاڵنه‌ری گۆڕنكاری له ژیانت به‌ده‌ست ده‌خه‌یت.
-گوێ بۆ به‌هره‌مه‌ندی و داهێنانت هه‌ڵبخه، مێشكی بێئاگاییت به‌بێ په‌نابردن بۆ وشه و گوتن ده‌تدوێنێت، ئه‌و زیاتر په‌نا بۆ وێنه و میوزیك و ده‌نگه‌كان ده‌بات، بۆیه گوێگرتن له‌پاڵ توانای داهێنان له مێشكی بێئاگاییتهوه ره‌نگه یاریده‌ر بێت بۆ ده‌ربڕین له‌خۆی.
-رێچكه‌ی غهرهیزهت بگره‌به‌ر، ئه‌و كاته‌ی هه‌وڵی وه‌رگرتنی بڕیارێك ده‌ده‌یت یان رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌بیته‌وه، یه‌كه‌م شت كه دێته مێشكته‌وه گفتوگۆی مێشكی بێئاگاییته له‌گه‌ڵ خودی خۆت، ئه‌و كاته‌ش تۆ نا‌توانیت لێكی بده‌یته‌وه كه بۆچی ئه‌و هه‌سته دات ده‌گرێت یان نازانیت كه بۆچی وا ده‌زانیت كه بڕیاره‌كه‌ت راسته، كه له راستیدا ئه‌و بڕیارانه‌ی بهچاونوقاندنێك وه‌رمان گرتووه له ئاستێكی به‌رزی ئاگایی و تێگه‌یشتن و وردی بووه به‌شێوه‌یه‌كی باوه‌ڕ نه‌كراوه.