دوای ئه‌وه‌ی بڕێك پاره له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ڵێنده‌رانی كوردستان خه‌رج كرا، پاره‌كه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر به‌ڵێنده‌ران.
میران كه‌مال، گوته‌بێژی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م تایبه‌ت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له پارێزگای سلێمانی لیستێك دروست ده‌كرێت به‌ناوی پڕۆژه‌كان كه هه‌موو به‌ڵێنده‌رێك بۆی هه‌یه تا ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته تانه له‌و لیسته بدات كه له‌لای پارێزگاوه داده‌نرێت بۆ بژاردنی زه‌ره‌ری پڕۆژه‌كان.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌و پاره‌یه بۆ ته‌مویلی بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی زیانلێكه‌وتووانه، بڕی پاره‌كه‌ش چوار ملیار و ۸٠٠ ملیۆن دیناره و بۆ نزیكه‌ی ٦٠٠ پڕۆژه ده‌بێت له سنووره‌كه، روونی كرده‌وه، ئه‌م پاره‌یه وه‌جبه‌ی یه‌كه‌مه و بڕیاره هه‌موو مانگێك ئه‌و پاره‌یه بۆ به‌ڵێنده‌ران خه‌رج بكرێت.
هه‌ره‌ها گوتی، له سنووری پارێزگای سلێمانی ته‌واوی پڕۆژه‌كان ڕاگیراون و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش بڕێكی كه‌مه له چاو پڕۆژه‌كان و ڕاگیرانیان له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا، جێگه‌ی باسه بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه حكوومه‌ت بۆ پارێزگاكانی ته‌رخان كردبوو 12 ملیار دیناره بۆ هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌رێم.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی