به‌نداوى داریان له نزیك گوندى هه‌جیج له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان له رۆژهه‌لاتى كورستان دروست كراوه، به‌نداوه‌كه له ساڵى 2009وه كاركردن تێدا ده‌ستى پێ كردووه و چه‌ند مانگێكه ته‌واو بووه، هاووڵاتییانى ناوچه‌كه هۆشدارى له له‌ناوچوونى شوێنه‌واره مێژووییه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ده‌ن.
به‌رزى ئه‌و به‌نداوه 155م و زیاتر له 338 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه ئاو گل ده‌داته‌وه، دروستكردنى ئه‌و به‌نداوه بۆ مه‌به‌ستى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌بایه له ئاوى ئه‌و به‌نداوه‌كه، هه‌روه‌ها بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاوه و ئه‌و ئاوه‌ش ره‌وانه‌ى ده‌شته‌كانى كرماشان و شاره‌كانى ده‌ورووبه‌رى بكات، به‌شێوه‌یك له ده‌ورووبه‌رى ئه‌م به‌نداوه تونێل دروست كراوه كه درێژى تونێله‌كان زیاتر له یه‌ك كیلۆمه‌تر ده‌بێت، به مه‌به‌ستى گۆڕینى رێڕه‌وى ئاوه‌كه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ى كه مه‌به‌سته.
گوندى هه‌جیج یه‌كێكه له گونده‌كانى هه‌ورامانى به‌شى ئه‌و دیووه و له ساڵى 2010 له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه به پاكوخاوێنترین گوند دیاری كرا، ئه‌و گونده (كۆسه‌ى ههجیجى)تێدایه كه مهزارێكى پیرۆزه بۆ خه‌ڵكى ناوچه‌كه و گۆڕى كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینییه، هه‌روه‌ها كانیاوى (بڵ) یه‌كێكه له كانیاوه به‌ناوبانگه‌كانى ناوچه‌كه له‌و گونده‌دایه و ده‌یان شوێنه‌وار و ئه‌شكه‌وت و باخ و باخاتى تێدایه.
سه‌ریاس خه‌سره‌و هاووڵاتییه‌كى گوندى ههجیجى سه‌ر به‌شارى پاوه بۆ"وشه" گوتی، حكوومه‌تى ئێران ماوه‌یه‌ك ئاوى به‌نداوه‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه، رێژه‌ى ئاوه‌كه زۆر بووه گونده‌كه‌ى ئێمه‌ش به‌یه‌كێك له كۆنترین و سه‌رنجڕاكێشترین گونده‌كانى ئێران داده‌نرێت كه مه‌زراگه و ده‌یان شوێنه‌وارى دێرینى تێدایه.
زیاتر گوتی، مه‌زارگه‌ى كۆسه‌ى هه‌جیج و كانیاوى بڵ كه كانیاوێكى زۆر گرنگه و ئاوه‌كه‌ى به‌پاكترین ئاو داده‌نرێت، هه‌روه‌ها به‌ده‌یان شوێنه‌وارى وه‌كو ئه‌شكه‌وت و گۆڕستان و ئاسه‌وارى كۆن و وێنه‌ى داتاشراو له‌سه‌ر به‌ردى شاخه‌كان و زیاتر له چوار هه‌زار دۆنم باخ و باخات وه‌ك سنوورى به‌نداوه‌كه دیارى كراوه.
خه‌سره‌و روونی كرده‌وه، تا ئێسته زیاتر له 50 شوێنه‌وارى مێژوویى و ئاسه‌وار ژێرئاو كه‌وتوون و ئه‌گه‌ر گرتنه‌وه‌ى ئه‌و ئاوى به‌نداوه به‌رده‌وامى هه‌بێت ئه‌وا مه‌ترسیش ده‌بێت بۆ سه‌ر گونده‌كه و ده‌بێت چۆڵ بكرێت، به‌داخه‌وه ئێمه داوامان له ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران كرد، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ڵامیان ئه‌وه بوو كه ئه‌و به‌نداوه بۆ سوودى گشتى ده‌بێت.
ئاماژه‌ی كرد، شاره‌زایان هۆشیاریان داوه له‌و مه‌ترسییانه و ده‌ڵێن كه به به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاوى به‌نداوه‌كه تاكو 122مه‌تر به ته‌واوى گوندى هه‌جیج ژێر ئاو ده‌كه‌وێت، كه ئێسته زیاتر له 80 مه‌تر ئاوه‌كه به‌رز بووه‌ته‌وه.
حكوومه‌تى ئێران به‌بێ گوێدانه له‌ناوچون و زه‌ره‌ر و زیانه‌كانى هاووڵاتییانى گوندى هه‌جیج و مه‌ترسییه‌كانى ئاسایشى ئاوى هه‌رێمى كوردستان، به‌نداوى داریانى دروست كردووه‌كه هه‌جیج به گوندێكى مێژوویى و شوێنه‌وارى ناسراوه و ساڵانه به هه‌زاران گه‌شتیار روو ده‌كه‌نه ئه‌و گونده به‌مه‌به‌ستى گه‌شت و سه‌ردانى ئه‌و شوێنه مێژووییانه.
وشه/ سه‌لام هانه‌دنى