دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شووباتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌رده‌وامه و به‌پێى خشته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سبه‌ى دووشه‌م مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێى خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه كه وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوى كردووه‌ته‌وه، سبه‌ى دووشه‌م 24ى نیسانى 2017 مووچه‌ی مانگی شووباتى وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و پلاندانان دابه‌ش ده‌كرێت.
هاوكات به‌پێى خشته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى به‌هه‌مان شێوه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه سبه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن دابه‌ش ده‌كرێت.
دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شووبات تا 30 نیسانى 2017 به‌رده‌وام ده‌بێت.