بەوێنە.. حاجی ئۆمەران پاڵپشتیی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان دەكات

:: PM:10:00:23/04/2017 ‌

هاوكات لەگەڵ داواكانی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە كوردستان بۆ بڕیاردان لەبارەی چارەنووسی مانەوە و نەمانەوەی هەرێم لە چوارچێوەی عێراقدا، سەرانسەری ناوچەكانی كوردستان فێستیڤاڵی پاڵپشتی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان و هەڵدانی ئاڵای كوردستان لە هەموو ناوچەكانی كوردستان بە ناوچە دابڕواوەكانیشەوە بەردەوامە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم 23ی نیسانی 2017، بە مەبەستی دەربڕینی پشتگیری بۆ ریفڕاندۆم و سەربەخۆی كوردستان و هەڵدانی ئاڵای كوردستان لە شاری كەركووك، لەلایەن كەسوكاری شەهیدان لە شارەدێی حاجی ئۆمەران لە رێوڕەسمێكی شایستە ئاڵای كوردستان لە درەوازەی مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەرز كرایەوە.

حاجی ئۆمەران یەكێكە لە شارەدێیەكانی شارۆكەی چۆمان لە سنووری پارێزگەی هەولێر.

حاجی ئۆمەران / موڕشید برادۆستی















وشە - مه‌حموود ئیسماعیل