كۆمپانیایه‌كی ئۆتۆمبێل، وه‌ك رێكلامێك به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانی، هه‌ستا به رێكخستنی پێشبڕكێیه‌ك.
پێشبڕكێكه بریتی بوو له ماچكردنی یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه، ئه‌و كه‌سه‌ش كه بتوانێت ماچه‌كه‌ی له هی هه‌موو به‌شداربووانی تر زیاتر درێژه پێ بدات و له‌سه‌ر ماچكردنی به‌رده‌وام بێت، ده‌بێته براوه و خاوه‌ن خه‌ڵاتی پێشبڕكێكه كه ئۆتۆمبێلێك بوو له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه.
20 كه‌س به‌شداریی ئه‌و پێشبڕكێیه‌یان كرد، له كۆتاشدا دیلینی جایاسوریای ته‌مه‌ن 30 ساڵ و دانیشتووی ویلایه‌تی تكساس، بوو به براوه‌ی پێشبڕكێكه.
بردنه‌وه‌ی دیلینی دوای ئه‌وه هات كه توانی ماچه‌كه‌ی بۆ ئۆتۆمبێله‌كه بۆ ماوه‌ی 50 سه‌عاتی به‌رده‌وام و به‌سه‌ر یه‌كه‌وه درێژه پێ بدات.