مانگایه‌ك ده‌بێت به‌ ئه‌سپ

:: AM:11:05:24/04/2017 ‌
"لیلك" ناوی مانگایه‌كه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌سپ به‌كاری ده‌هێنێت، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ سواری سه‌ر پشتی ده‌بێت و پێیه‌وه‌ ده‌ڕوات، هاوشێوه‌ی ئه‌سپ به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كاندا بازی پێ ده‌دات.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌ی خواره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و مانگایه‌ توانای ئاودیوبوونی به‌سه‌ر به‌ربه‌ستێكدا هه‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ی چوار پێ و نیو به‌رزه‌.

گرته‌ ڤیدیۆكه‌ له‌لایه‌ن لاپه‌ڕه‌ی "In The Now" له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، تێیدا هانا سیمپسۆن كه‌ خاوه‌نی مانگاكه‌یه‌ رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هه‌میشه‌ حه‌ز و ئاره‌زووی ئه‌نجامدانی سه‌ركێشی هه‌بووه‌، زۆرجاریش هیوای خواستووه‌ ئه‌سپێكی هه‌بێت، به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ ئه‌سپێك بكڕێت، بۆیه‌ بڕیاری داوه‌ ئاره‌زووه‌كه‌ی خۆی بێنێته‌ دی و مانگایه‌ك بگۆڕێت بۆ ئه‌سپ.

دواجار هانا سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ به‌كارهێنانی مانگایه‌ك وه‌ك ئه‌سپ و راهێنانی، به‌ڵام ئه‌و بیر له‌وه‌ ناكاته‌وه‌ كه‌ پێیه‌وه‌ به‌شداریی پێشبڕكێكانی ئه‌سپسواری بكات.


سه‌رچاوه‌/ سپوتنیك


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی