نمایشكاری جل و به‌رگی روسیایی ئیرینا شایك له‌م ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ وێنه‌گری به‌ناوبانگی توركی مه‌رت ئه‌لاش له ئه‌نتالیان بۆ كاركردن له بواری نوێترین مۆدێله‌كانی جل و به‌رگ.
له‌و رۆژه‌وه‌ی هاتوونه‌ته ئه‌نتالیا وێنه‌ی وروژێنه‌ر ده‌گرن و بڵاوده‌كه‌نه‌وه، له‌دواین وێنه‌شدا له كه‌نار ده‌ریا كه به جلی مه‌له‌وانی گرتوویانه ئیرینا جلێكی سووری سێكسی له‌به‌ردایه و له باوه‌شی مه‌رت مالی داوه‌ته‌وه.
ئیرینا كه وێنه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بڵاوكردۆته‌وه له ژێر وێنه‌كه‌ی نووسیویه‌تی من و پادشا.
پێشتریش مه‌رت ئه‌لاش وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی خۆی و ئیرینا شایكی بڵاوكردبۆوه‌و له ژێری نووسیبووی من و منداڵه رووسیه‌كه‌م له نانی به‌یانی توركیادا.
ئێرینا شایك نمایشكارێكی جیهانی جل و به‌رگه، به ره‌گه‌ز رووسیه و دانیشتووی ئه‌مریكایه، پێشتر خۆشه‌ویستی كریستیانۆ رۆنالدۆی ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێ و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی بوو.
haberler.com