مارلین لۆپێن سه‌رۆكی پارتی ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان، سه‌ركه‌وت بۆ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی فڕه‌نسا و له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن ڕكابه‌ری ده‌كات، ئه‌م خانمه وه‌ك له بانگه‌شه‌كانیدا باسی ده‌كات، ده‌یه‌وێ سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی له ڕیشه‌وه بگۆڕێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، وه‌زاره‌تی ناوخۆی فڕه‌نسا، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌نجامی خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانیش "ئیمانوێل ماكرۆن"، كاندیدی میانڕه‌وه‌كان و له به‌رامبه‌ر "مارین لۆپێن" كاندیدی ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان، بوونه دوو ڕكابه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی.
پێش ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ، توانی ببێته سه‌رۆكی پارتی ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان كه له باوكییه‌وه (جارن ماری لۆپێن) بۆی مابووه‌وه، ئه‌و پیاوه‌ی به سه‌ركرده‌ی مێژوویی حزبه‌كه ناسراوه، ئه‌مه‌ش نه‌ك به مردنی باوكی، به‌ڵكو به كۆده‌تایه‌ك به‌سه‌ریدا هێنا و توانی له‌و پۆسته ده‌ری بكات و ده‌نگی ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ش به‌ده‌ست بهێنێ، دوای ئه‌وه‌ی توانی له دادگا چه‌ندان تۆمه‌تی له‌سه‌ر یه‌كلا بكاته‌وه.
باوكی مارین گوته‌یه‌كی ناسراوی هه‌یه كه له كاتی خۆیدا هه‌رای زۆری درووست كرد كاتێك گوتبووی: ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر جوودا هات له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهان، ته‌نیا ورده‌كارییه‌كی بچووكه له ڕووداوێكی گه‌وره، به‌ڵام بایه‌خی زۆری پێ دراوه. ئه‌مه‌ش ته‌نیا گوته‌یه‌ك نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌و پارته به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دژایه‌تی خۆی بۆ جووه‌كان و ئیسرائیل ده‌ربڕیوه.
ئه‌گه‌رچی مارین له مێژه له ناو سیاسه‌تدا كار ده‌كات، به‌ڵام ڕۆڵێكی په‌راوێزی هه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی بووه سه‌رۆكی پارته‌كه‌ی، ورده ورده چووه ناوجه‌رگه‌ی ڕووداوه سیاسییه‌كان و ویستی ئیتر خۆی ببێته یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كی، بۆیه به هه‌لی زانی ئه‌و پێویستییه‌ی وڵاته‌كه‌ی بقۆزێته‌وه كه ده‌بێ له مێژووی فڕه‌نسا سه‌رۆكێكی ئافره‌ت هه‌بێ، بۆیه خۆی به شیاوترین كه‌س زانی پێش ئه‌وه‌ی كه‌سی تر ده‌ستپێشخه‌ری بكات.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی لۆپێن، نزیكه له "دۆناڵد تره‌مپ" له كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكادا ده‌یكرد، لۆپێن به دروشمی "له پێش هه‌موو شتێك نیشتمانپه‌روه‌ری" ده‌ستی به بانگه‌شه كردووه و ده‌ڵێ: پێویسته به بیڕۆكه‌ی ڕوون و بێ په‌رده‌پۆشكردن قسه له‌سه‌ر شته‌كان بكه‌ین، هه‌ر بۆیه زۆر به ئاشكرا دژی یه‌كێتیی ئه‌وروپایه و خوازیاره وه‌ك به‌ریتانیا جیا بنه‌وه، هه‌روه‌ها دژی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ره به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مسوڵمان، ده‌یه‌وێ مزگه‌وته‌كان له فڕه‌نسا دابخرێن چونكه پێی وایه به‌رهه‌مهێنه‌ری تیرۆرن، له به‌رامبه‌ریشدا پشتیوانی خۆی بۆ ڕووسیا و فلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌ربڕیوه.
لۆپێن توانی حزبه‌كه‌ی له كه‌مینه‌وه بكات به پارتێكی ڕكابه‌ر بۆ سه‌رۆكایه‌تیی وڵات، به‌ڵام ڕكابه‌ره‌كانی هه‌میشه به مه‌ترسیدار بانگی ده‌كه‌ن و پێیان وایه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وێت و ببێت به سه‌رۆك، ئه‌وا فڕه‌نسا و ئه‌وروپا ده‌خاته دۆخێكی خراپی نادیاره‌وه، بۆیه ڕای زۆرینه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه له قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژاردن ده‌دۆڕێ، چونكه سیاسییه‌كان هه‌موویان یه‌كده‌نگن بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی بكه‌ن و نه‌توانێ ده‌سه‌ڵاتی وڵات بگرێته ده‌ست.
مارین لۆپێن له پێنجی ئاب/ ئۆگێستسی 1968 له دایك بووه، سیاسییه‌كی فڕه‌نسی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپایه، سه‌رۆكی پارتی ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانه، كاندیدی سه‌ره‌كییه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی فڕه‌نسا كه بڕیاره ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێ.
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 23ی نیسان/ ئه‌پریل، قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجام درا كه له نێو پێنج پاڵێوراو، "ئیمانوێل ماكرۆن"، كاندیدی میانڕه‌وه‌كان و "مارین لۆپێن" كاندیدی ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا، سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ڵبژاردنی قۆناغی دووه‌م، بڕیاره ڕۆژی حه‌وتی ئایار، مایۆ، هه‌ڵبژاردنی كۆتا ئه‌نجام بدرێت و هه‌ریه‌ك له‌و دوو پاڵێوراوه بچنه شوێنی فڕانسۆ هۆلاند سه‌رۆكی ئێسته‌ی وڵات كه له ڕۆژی یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2016 بڕیاری دا جارێكی تر بۆ ئه‌و پۆسته خۆی نه‌پاڵێوێته‌وه.