له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسا، به‌های یۆرۆ له به‌رامبه‌ر دراوه‌كانی تر هه‌ڵكشا.
به‌گوێره‌ی "
رادیۆ فه‌ردا"، پێشه‌نگبوونی ئیمانوێل ماكرۆن و پاڵێوراوی میانڕه‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی فڕه‌نسا، نرخی یۆرۆ له به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكای به رێژه‌ی 1.5% به‌رز كرده‌وه.
دوێنێ له فڕه‌نسا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری به‌ڕێوه چوو كه هه‌ریه‌ك له ئیمانوێل ماكرۆن و مارین لۆپێن زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێنا و چوونه خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه.
دوای ئه‌مه‌ش نرخی یۆرۆ له به‌رامبه‌ر دۆلاردا گه‌یشته به‌رزترین ئاستی خۆی له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوودا.
یۆرۆ ته‌نیا له به‌رامبه‌ر دۆلاردا نرخه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌كشا، به‌ڵكو ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر زۆربه‌ی دراوه بیانییه‌كاندا بوو. ئێسته نرخی هه‌ر ١٠٠ دۆلار سه‌رووی ٩٢ یۆرۆیه.
ئیمانوێل ماكرۆن پێشتر وه‌زیری ئابووری و دارایی فڕه‌نسا بووه و دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵگرت، بزووتنه‌وه‌یه‌كی دامه‌زراند و بڕیاری دا خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بپاڵێوێت.
ئه‌و به‌رنامه‌ی گرنگی ئابووریی لایه و ده‌یه‌وێت ئابووریی فڕه‌نسا به‌ره‌وپێش به‌رێت، بۆیه چانسی زۆره ببێته سه‌رۆك كۆماری داهاتووی فڕه‌نسا.