23ی نیسان، گه‌لی فڕه‌نسا بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان چوون. 11 كاندید له خولی یه‌كه‌مدا ركابه‌ری یه‌كتریان كرد، ئێمانۆئێل ماكرۆنی 39 ساڵه گه‌نجترینیانه و ژیانی هاوسه‌رێتی هه‌رای ناوه‌ته‌وه، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی مامۆستای خۆی بووه و جیاوازی ته‌مه‌نیان زۆره.
ژیانی تایبه‌تی ئێمانۆئێڵ ماكرۆن بووه‌ته رۆژه‌ڤی میدیای جیهانی، چونكه پاڵێوراوی سه‌ربه‌خۆ بۆ سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسا یه‌كه‌م خۆشه‌ویستی له ماوه‌ی خوێندنی دواناوه‌ندی بووه، به‌ڵام خۆشه‌ویستییه‌كی جیاواز، ئه‌و خۆشه‌ویستی مامۆستاكه‌ی به ناوی بریگێتێ ترۆگنێووكس بووه. له‌كاتێكدا ته‌نیا ته‌مه‌نی 17 ساڵ بووه ئێمانۆئێڵ ماكرۆن هیچ كاتێك ده‌ستبه‌رداری ئه‌م حه‌ز و خۆشه‌ویستیه‌ی نه‌بووه و چاوه‌ڕێ جیابوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات.
له كۆتادا ئێمانۆئێڵ ماكرۆن له ساڵی 2007دا به عه‌شقه دێرینه‌كه‌ی ده‌گات و ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ بریگێتێ ترۆگنێووكس و مامۆستای دواناوه‌ندی خۆی پێك ده‌هێنێت.
بریگێتێ ترۆگنێووكس باس له ئێمانۆئێڵ ماكرۆن-ی به‌ربژێری سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسا ده‌كات و ده‌ڵێت: "له‌كاتێكدا ته‌نیا 17 ساڵی ته‌مه‌ن بوو، پێی گوتم "هه‌رچییه‌ك ده‌كه‌ی بیكه، من هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌كه‌م".
ئێمانۆئێڵ ماكرۆن ته‌مه‌نی 39 ساڵه و هاوسه‌ره‌كه‌ی 56 ساڵ ته‌مه‌نێتی و جیاوازی ته‌مه‌نیان بووه‌ته مژار و هه‌رای ناوه‌ته‌وه. خاڵێكی جێگه‌ی سه‌رنج ئه‌وه‌یه كه منداڵه‌كانی بریگێتێ ترۆگنێووكس كه له هاوسه‌ری یه‌كه‌مێتی، پشتگیری ئێمانۆئێڵ ماكرۆن ده‌كه‌ن.
ئه‌نجامه به‌رایییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی فڕه‌نسا راگه‌یه‌نران و ئیمانوێل ماكرۆن و مارین لوپێن بۆ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتن.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا 11 كه‌س خۆیان به‌ربژێر كردبوو، 47 ملیۆن كه‌سیش بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێ مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.
ده‌نگی كاندیده به‌هێزه‌كان:
- ئیمانوێل ماكرۆن، به‌ربژێری سه‌ربه‌خۆ: له سه‌دا 24
- مارین لوپێن، به‌ربژێری پارتی به‌ره‌ی نیشتمانی: له سه‌دا 22
- فرانسوا فیۆن، به‌ربژێری پارتی كۆماری: له سه‌دا 19
- ژان لوك مێلێنشۆن، به‌ربژێری پارتی چه‌پ: له سه‌دا 19
-بێنوا ئامۆن، پارتی سۆسیالیست: له سه‌دا 6
ئه‌مه خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بوو، به‌پێی ئه‌م ئه‌نجامه ئیمانوێل ماكرۆن و مارین لوپێن بۆ خولی دووه‌م سه‌ركه‌وتن، له خولی دووه‌میشیدا كه 7-5-2017 سه‌رۆك یه‌كلا ده‌بێته‌وه، پێویسته هه‌ر كاندیدێك 50% ی ده‌نگه‌كان بێنێت.