داتوك بادرۆل زامان، ئه‌و بزنسمانه مالیزییه 34 ساڵانه‌یه كه ئۆتۆمبێله جاگواره‌كه‌ی به هه‌زاران ئۆتۆمبێلی گچكه‌ی منداڵان رازاندووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش له پێناو جیاواز ده‌ركه‌وتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌تی.
ئه‌و بازرگانه كه خاوه‌ن و سه‌رۆكی كۆمپانیای جینیۆسه، رووكاری ده‌ره‌وه‌ی بۆدی ئۆتۆمبێله جاگواره‌كه‌ی به هه‌زاران ئۆتۆمبێلی بچووك رازاندووه‌ته‌وه، ئه‌و ویستوویه‌تی به یه‌ك به‌رد، دوو چۆله‌كه بكوژێت، به‌و پێیه‌ی ئه‌و هه‌زاران ئۆتۆمبێله بچووكه جێی لێ گرتووه، بۆیه له‌لایه‌ك ویستوویه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پێ بڕازێنێته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه ببێته شوێنێك بۆ نمایشكردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه.
زامان، ئێسته ناتوانێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له هه‌موو شوێنێك رابگرێت، به تایبه‌ت له ترسی ئه‌وه‌ی منداڵان ئۆتۆمبێله‌كان لێ نه‌كه‌نه‌وه.
جێی باسه، له ساڵی 2008 جیمس فۆرد، به هه‌مان شێوه هه‌زاران ئۆتۆمبێلی بچووكی له ئۆتۆمبێلی جۆری فۆرد كابرییه‌كه‌ی به‌ستبوو و له‌سه‌ر سایتی ئی بای بۆ فرۆشتن خستبوویه روو.
بۆ زانین، جاگوار ماركه‌یه‌كی بازرگانیی سه‌ر به كۆمپانیای جاگوار لاند رۆڤه‌ره كه كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، شوێنی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته وتیل، كۆڤێنته‌ری، ئینگلته‌را.