ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای میسر و عه‌ره‌بی، عادل ئیمام له‌میانه‌ی زنجیره درامای "فرقه ناجی عه‌تاڵا" به كوردستان و شاری هه‌ولێردا ده‌ڕوات. زنجیره دراماكه له هاوینی 2012 به‌رهه‌م هێنراوه و دواتر له مانگی ڕه‌مه‌زان په‌خش كرا.
كرۆكی دراماكه باس له بڕینی بانكێكی ئیسرائیلی له‌لایه‌ن عادل ئیمام و فیرقه‌كه‌ی ده‌كات، كه له كۆمه‌ڵێك گه‌نجی ڕاهێنراو پێك هاتوون، دوای بڕینی بانكه‌كه و بردنی پاره‌كه‌ی، ده‌ڕۆنه لبنان و له‌وێوه‌ش سووریا، پاشان عێراق، له به‌غدا سه‌ردانی بازاڕی "مریدی" ده‌كه‌ن كه به‌ناوبانگترین ساخته‌كارانی دنیای تێدایه، له‌وێ پاسپۆرتی ساخته بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن و پاشان ده‌ڕۆنه هه‌ولێر به ئامانجی ڕۆیشتن بۆ توركیا و له‌وێوه‌ش گه‌ڕانه‌وه بۆ میسر، به‌ڵام ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی پێی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ میسر، له‌لایه‌ن سۆماڵییه‌كانه‌وه ده‌ڕفێنرێت و ئه‌وانیش ئه‌و پاره‌یه‌ی له بانكه‌كه‌یان دزیوه، به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژاری سۆماڵ دابه‌شی ده‌كه‌ن.