ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رمایه‌دار و سیاسیی ناسراو، سه‌ركه‌وت بۆ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی فڕه‌نسا و له‌گه‌ڵ مارین لۆپێن ڕكابه‌ری ده‌كات. چاودێران به شێوه‌یه‌كی گشتی پێیان وایه، له ئێسته‌وه سه‌رۆكی وڵاته، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌یه‌تی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، وه‌زاره‌تی ناوخۆی فڕه‌نسا، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌نجامی خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانیش "ئیمانوێل ماكرۆن"، كاندیدی میانڕه‌وه‌كان و له به‌رامبه‌ر "مارین لۆپێن" كاندیدی ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان، بوونه دوو ڕكابه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی.
له قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی فڕه‌نسا، ماكرۆن به گه‌نجترین هیواخواز بۆ سه‌رۆكی وڵات هه‌ژمار ده‌كرا، به‌ڵام ئێسته زۆرینه‌ی پێشبینییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ودان كه پێشتریش له سه‌رده‌می فرانسۆ هۆلاند پۆستی وه‌زیری ئابووریی وه‌رگرتووه.
دروشمی سه‌ره‌كیی ئیمانوێل ماكرۆن، هه‌مان دروشمی ئه‌و چوار هه‌زار گه‌نجه‌یه كه پێش ساڵێك بۆ پشتیوانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌كیان پێك هێنا كه بریتییه له "بۆ پێشه‌وه"، بزووتنه‌وه‌ی بۆ پێشه‌وه، دڵی گه‌نجانی فڕه‌نسای ڕاكێشاوه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كۆنتڕۆڵی هه‌موو بۆچوونه سیاسییه‌كانیان كردووه و ڕا جیاوازه‌كانیان بۆ خۆیان كۆ كردووه‌ته‌وه. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، توانیویانه له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ 100 هه‌زار هاووڵاتی بكه‌ن و بۆچوونی هه‌موویان وه‌رگیراوه و له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵمه‌تی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، قسه‌كانی ئه‌وانی له گوتاره‌كانیدا ده‌گوته‌وه، ته‌نانه‌ت به‌رنامه‌ی كاری خۆی هه‌مووی له بۆچوون و داخوازیی هاووڵاتییان وه‌رگرتووه، بۆیه له ئێسته‌وه به براوه هه‌ژماری ده‌كه‌ن. ئێسته بزووتنه‌وه‌ی بۆ پێشه‌وه، وه‌ك پارتێكی سیاسی هه‌ژمار ده‌كرێ.
له ڕێی سیسته‌می "بیگ داتا"وه، ماكرۆن توانی ته‌واوی ئه‌و بۆچوونانه وه‌ربگرێ و به ته‌واوی ئیشیان له‌سه‌ر بكات، ئه‌مه‌ی كردوویه‌تی، به پێڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی نوێ هه‌ژمار ده‌كرێ له مێژووی حوكمڕانیی دنیا و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی به بردنه‌وه‌ی جۆرێكی تر له دیموكراتی هه‌ژمار ده‌كرێ.
خاڵێكی تری جیاكه‌ره‌وه‌ی ماكرۆن ئه‌وه‌یه، وه‌ك كاندیدی هیچ پارتێكی وڵات به‌ربژێر نییه، ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌ن زۆرێك له سه‌ركرده سیاسییه‌كان له هه‌ردوو ڕاستڕه‌و و چه‌پڕه‌وه‌كان پشتگیری كراوه، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی نوێكارییه‌كی تره كه كردوویه‌تی.
مارین لۆپێن، ڕكابه‌ری ماكرۆن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی وڵات، كه‌سێكی توندڕه‌وه، دژی یه‌كێتیی ئه‌وروپایه و خوازیاره وه‌ك به‌ریتانیا جیا بنه‌وه، هه‌روه‌ها دژی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ره به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مسوڵمان، ده‌یه‌وێ مزگه‌وته‌كان له فڕه‌نسا دابخرێن چونكه پێی وایه به‌رهه‌مهێنه‌ری تیرۆرن، له به‌رامبه‌ریشدا پشتیوانی خۆی بۆ ڕووسیا و فلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌ربڕیوه. به پێچه‌وانه‌وه، ئیمانوێل پابه‌نده به زیاتر پته‌وبوونی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، هیچ دژایه‌تییه‌كی بۆ په‌نابه‌ران نییه و كراوه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاینه‌كاندا، پێشی وایه نابێ مسوڵمان بكرێته به‌ره‌ی دژه‌وه، ده‌ڵێ: ئه‌وان به‌شێكن له وڵاتی ئێمه، ئێمه ده‌بێ تیرۆر به شێوه‌یه‌كی گشتی به مسوڵمانه‌وه نه‌به‌ستینه‌وه.
ڕه‌خنه‌گرانی ماكرۆن پێیان وایه، ئه‌و پاڵێوراوه گه‌نجه كه‌شخه‌یه، هه‌ڵمه‌تێكی هۆڵیوودی ده‌كات و یاری به داوای خه‌ڵك ده‌كات، له كۆتادا ئه‌وه‌ی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یدا باسی ده‌كات ناتوانێ هه‌مووی جێبه‌جێ بكات، چونكه سیسته‌می وڵات په‌رله‌مانییه و دواجار حزبه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن نه‌ك سه‌رۆك له ڕێگه‌ی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا.
ئیمانوێل ماكرۆن له 21ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 1977 له دایك بووه، سیاسی و سه‌رمایه‌دارێكی ناسراوی فڕه‌نسایه، له ساڵانی 2006 تا 2009 ئه‌ندامی پارتی سۆسیالست بووه، ساڵی 2012، فڕانسۆ هۆڵاند كردوویه‌تی به جێگری ئه‌مینداری گشتیی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، دواتر بووه به وه‌زیری ئابووری و پیشه‌سازی، له حكوومه‌تی مانوێل فالس تا ساڵی 2016 وه‌زیر بووه. دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی بۆ پێشه‌وه داده‌مه‌زرێنێ، واز له هه‌موو پۆستێك ده‌هێنێ و دواتر خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی وڵات ده‌پاڵێوێ.
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 23ی نیسان/ ئه‌پریل، قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجام درا كه له نێو پێنج پاڵێوراو، "ئیمانوێل ماكرۆن" كاندیدی میانڕه‌وه‌كان و "مارین لۆپێن" كاندیدی ڕاستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا، سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ڵبژاردنی قۆناغی دووه‌م، بڕیاره ڕۆژی حه‌وتی ئایار/ مایۆ، هه‌ڵبژاردنی كۆتا ئه‌نجام بدرێت و یەکێک له‌و دوو پاڵێوراوه بچنه شوێنی فڕانسۆ هۆلاند سه‌رۆكی ئێسته‌ی وڵات كه له ڕۆژی یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2016 بڕیاری دا جارێكی تر بۆ ئه‌و پۆسته خۆی نه‌پاڵێوێته‌وه.