چه‌ندان سه‌ده بوو خه‌ڵك وا بیریان ده‌كرده‌وه زێڕ به‌نرخترین ماده‌ی دنیایه، به‌ڵام ئه‌مه راست نییه، چونكه له‌و زۆر به‌نرختر هه‌ن. ماڵپه‌ڕی "برایت ساید" به‌نرخترین ماده‌كانی دنیای بڵاو كرده‌وه.
١-جایزه یان به‌ردی یه‌شم كه نرخه‌كه‌ی ١٧٠ ملیۆن دۆلاره
كرێكارانی كانه‌كانی میانمار، گه‌وره‌ترین جۆری ئه‌و به‌رده‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه چوار مه‌تر به‌رزه و شه‌ش مه‌تریش درێژه و كێشه‌كه‌شی ٢٠٠ تۆن ده‌بێت. بڕیاره ئه‌و به‌رده بۆ چین بگوازرێته‌وه تا به‌هۆیه‌وه په‌یكه‌ر و شتی گرانبه‌ها دروست بكه‌ن.
٢-دژهماده-هه‌ر گرامێكی به ٦٢ تریلیۆن و ٥٠٠ ملیار دۆلاره
ئه‌مه به گرانترین ماده‌ی سه‌ر زه‌وی هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك میلیگرام یۆزیترۆن ٢٥ ملیۆن دۆلار خه‌رج هه‌ڵده‌گرێت. زانایان ده‌ڵێن له‌و جۆره ماده‌یه له داهاتوودا بۆ سووته‌مه‌نی كه‌شتی ئاسمانی سوود وه‌رده‌گرن، به‌ڵام كێشه له‌وه‌دایه بۆ به‌رهه‌مهێنانی گرامێك له‌و ماده‌یه ده‌بێت هه‌موو مرۆڤه‌كانی دنیا بۆ ماوه‌ی ساڵێك كار بكه‌ن.
٣-كالیفۆرنیۆم-گرامێك به ٢٧ ملیۆن دۆلار
ئه‌مه گرانترین ماده‌ی كیمیایی دنیایه و له دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ماده‌یه له ساڵی ١٩٥٠ یه‌ك جار به‌رهه‌م هێنراوه.
٤-ئه‌ڵماس-گرامێك به ٥٥ هه‌زار دۆلار
گرانترین به‌ردی ناسراوی دنیایه و باشترین هاوڕێی خانمانیشه.
٥-تریتیۆم-گرامێك به ٣٠ هه‌زار دۆلار.
له‌م جۆره گازه بۆ رووناكی سوود وه‌رده‌گیرێت و خه‌رجیی به‌رهه‌مهێنانی گرانه.
٦-تافیت-گرامێكی به ٢٠ هه‌زار دۆلاره
ئه‌م جۆره به‌رده ره‌نگه‌كه‌ی مۆر و په‌مه‌یی و سپییه و بڕه‌كه‌ی له دنیادا زۆر كه‌مه.
٧-پینیت-گرامێكی به نۆ هه‌زار دۆلاره.
ئه‌م به‌رده بڕه‌كه‌ی زۆر كه‌مه، بۆیه ناسراو نییه و ٦٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه و به گشتی چه‌ند سه‌د دانه‌یه‌ك له‌و جۆره به‌رده هه‌ن.
٨-پلۆتۆنیۆم-گرامێكی به چوار هه‌زار دۆلار.
كانزایه‌كی قورسه و له دروستكردنی بۆمبی ناوكیی و سووته‌مه‌نی كه‌شتی ئاسمانی سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت.
٩-lsd-گرامێكی به سێ هه‌زار دۆلاره.
ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ره و به شێوه‌ی كیمیایی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و چۆنیه‌تیی دروستكردنیشی زۆر سه‌خته، بۆیه بڕه‌كه‌ی كه‌مه و گرانبه‌هایه.
١٠-كۆكاین-گرامێكی به ٢٣٦ دۆلار.
ئه‌مه‌ش ماده‌ی هۆشبه‌ره و بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ مه‌ترسیداره.
١١-هیرۆین-گرامێكی به ١٣٠ دۆلار.
ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ره كه بیركردنه‌وه له‌ناو ده‌بات و بۆ ته‌ندروستی مه‌ترسیداره.
١٢-شاخی كه‌رگه‌ده‌ن-گرامێكی به ١١٠ دۆلار.
شاخی كه‌رگه‌ده‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندیی ده‌رمانی هه‌یه و له پیشه‌سازیش سودی لێ وه‌رده‌گیرێت، زۆر گرانه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر كهرگهدهنهكانی دنیا بێته كایه‌وه و مه‌ترسی له‌ناوچوونیان لێ بكرێت.
١٣-مێتامێفتامین-گرامێك به ١٠٠ دۆلار
ئه‌مه‌ش ماده‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ ته‌ندروستی.
١٤-پلاتین-گرامێكی به ٦٠ دۆلار
ماده‌یه‌كی گرانبه‌هایه و له هه‌مان كاتدا خۆڕاگره و ره‌نگه‌كه‌شی هاوشێوه‌ی زیوه.
١٥-رادیۆم-گرامێك به ٥٨ دۆلار
كانزایه‌كه له بنه‌ماڵه‌ی پلاتین و بڕه‌كه‌ی له دنیادا زۆر كه‌مه و له تۆنێك گڵ میلیگرامێك له‌و ماده‌یه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
١٦-زێڕ-گرامێكی به ٥٦ دۆلاره
ناسراوترین كانزای دنیایه و ئافره‌تان زۆریان خۆش ده‌وێت.
١٧-زه‌عفه‌ران
ئه‌م جۆره گوڵه هه‌م ده‌رمانه و هه‌م تامی چێشت خۆش ده‌كات و ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی زه‌عفه‌ران هه‌یه‌تی، له هیچ به‌هاراتێكی تردا نییه.