له ماوه‌ی 13 رۆژی رێكه‌وتی 10ی نیسان/ ئه‌پرێل تا 23ی نیسان/ ئه‌پرێل، هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی 16 كه‌سیان به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دزی گرتووە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م رێكه‌وتی 24ی نیسان/ ئه‌پرێل، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه كه له ماوه‌ی ئه‌و 13 رۆژه‌دا له سلێمانی 16 كه‌س گیراون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه روون كراوه‌ته‌وه، كه‌سه گیراوه‌كان تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانی دزیی جۆراوجۆر، وه‌ك دزیی ماڵان و ناو بازاڕ و دووكانه‌كان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه، گیراوه‌كان به بڕیاری دادوه‌ر گیراون، هێشتاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.