به‌هۆی سیسته‌مێكی تازه‌وه كه ماڵپه‌ڕێك وه‌ك خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی كردووه، ده‌توانی بزانی كێ تۆی له هاوڕێیه‌تیی خۆی سڕیوه‌ته‌وه.
ناوی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه بریتییه له: پێم بڵێ كێ منی سڕیوه‌ته‌وه (Dubbed Who Deleted Me) كه ئه‌پێكی بچووكه و تێیدا لیستی هاوڕێكانت دیاره، هه‌ر هاوڕێیه‌كیشت تۆی له لیستی خۆی سڕیبێته‌وه، ئاگه‌دارت ده‌كاته‌وه.
ئه‌م خزمه‌تگوزارییه بێ به‌رامبه‌ره، به‌ڵام ته‌نیا بۆ ئه‌وانه‌یه كه وێبگه‌ڕی گووگڵ كرووم یان فایه‌رفۆكس به‌كار ده‌هێنن.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی بگه‌ی به‌و خزمه‌تگوزارییه، ده‌بێ بچیته ناو ماڵپه‌ڕه‌كه‌وه و تێیدا خۆت تۆمار بكه‌یت و به ئاسانی پێت ده‌ڵێ.
لێره كلیك بكه.
تێبینی، ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی فه‌یسبووك خۆیه‌وه ئاماده نه‌كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رپرسیاریش نین له‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه تووشی هه‌ر گرفتێك ببیت، بۆیه پێویسته به هۆشیارییه‌وه به‌كاری بهێنی.